له ڕۆژی 12 ی مانگی حه‌وت‌دا، به‌ڕێوبه‌رایه‌تی بوش ڕاپۆرتێكی كاتی له‌سه‌ر داوای كۆنگرسی ئه‌مه‌ریكا بڵاوكرده‌وه و تیایدا باسی له 18 ئامانجی دیاریكراو بۆ ڕێبه‌رانی عێراق ده‌كات كه له مانگی پێنجی ڕابردوودا له لایه‌ن كۆنگرسه‌وه داوا كرابوو وه‌ك به‌شێك له بڕیاری خه‌رجیاتی له‌شكری ئه‌مه‌ریكا.
به پێی ڕاپۆرته‌كه، ڕێبه‌ڕانی سیاسی عێراق له 8 له كۆی ئه‌و 18 ئامانجانه تا ڕاده‌یه‌ك به‌ره‌وپێشچوونیان به ده‌ست هێناوه.
به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتۆنی ئه‌مجاره ووردبوونه‌وه‌یه‌کی چڕ به‌م ڕاپۆرته‌دا ده‌كاته‌وه. هاوكاران موعته‌به‌ر شیروانی و حه‌یده‌ر كه‌ریم له ئه‌ڵقه‌ی ئه‌مجاره‌دا میوانداری د. مه‌حمود عوسمان سیاسه‌تمه‌دار و ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراقی و د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم سه‌رۆكی ئینستیتوتی كورد له واشنتۆن كرد.