Accessibility links

ڕاپۆرتی ڕێكخراوی چاودێری مافی مرۆڤ تایبه‌ت به‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی عێراق


ڕێكخراوی چاودێری مافه‌كانی مرۆڤ بنكه‌ له ئه‌مه‌ریكا ڕاپۆرت ئاماده‌ ده‌كات سه‌باره‌ت به پێشێلكارییه‌كانی مافی مرۆڤ له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و له نێویاندا ڕاپۆرتی له‌سه‌ر ڕه‌وشی مافی مرۆڤ له‌ كوردستانی عێراق ئاماده‌ كردووه و ئه‌مه‌ش بۆته ‌مایه‌ی نیگه‌رانی كۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی.

ڕێكخراوی چاودێری مافه‌كانی مرۆڤ ده‌ڵێت هێزه‌كانی ئاسایشی كوردستان ئه‌شكه‌نجه‌ی به‌ندكراوان ده‌ده‌ن و له زیندان‌دا ده‌یانهێڵنه‌وه‌ بێ ئه‌وه‌ی دادگاییان بكه‌ن.

له به‌‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتۆنی ئه‌م هه‌فته‌یه، جانی دیلان میوانداری د. شوان موحه‌ممه‌د عه‌زیز وه‌زیری مافی مرۆڤی كوردستان و به‌ڕێز ستران عه‌بدوڵا سه‌نوسه‌ری گۆڤاری ئاسۆ ده‌كات.

XS
SM
MD
LG