كاربه‌ده‌ستانی توركی ده‌ڵێن دوو سه‌ربازی تورك و دوو سه‌رهه‌ڵداوی كورد كوژراون له میانه‌ی دوایترین ئه‌و شه‌ڕوپێكدادانانه‌ی له ڕۆژهه‌ڵاتی توركیا ڕوویانداوه.
كاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن سه‌ربازێكی تورك كوژراوه له میانه‌ی ئه‌و پێكدادانانه‌ی له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان یان په‌كه‌كه له ناوچه‌ی بینگۆڵ ڕوویداوه له كاتێكدا كه سه‌ربازێكی دیكه به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینێك له ناوچه‌ی ئه‌رزینجان كوژرا. سه‌ربازه توركه‌كانیش له ناوچه‌ی هه‌كاری دوو سه‌رهه‌ڵداوی په‌كه‌كه‌یان كوشتووه.
جێی باسه، ده‌یان سه‌ربازی تورك و سه‌رهه‌ڵداوی كورد له میانه‌ی ڕووداوه توندوتیژییه‌كانی ئه‌م مانگانه‌ی دوایدا كوژراون.
په‌كه‌كه له ساڵی 1984 ه‌وه له پێناو ده‌ستكه‌وتنی ئۆتۆنۆمی بۆ ناوچه‌كه‌یان ده‌جه‌نگێن. توركیا و ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و یه‌كێتی ئه‌وروپاش په‌كه‌كه به گروپێكی تیرۆریستی له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن.