له‌شكری ئه‌مه‌ریكی له عێراق ده‌ڵێت ڕۆژی هه‌ینی سه‌ربازه‌كان 9 تیرۆریستیان كوشتووه و 20 گومانلێكراوی دیكه‌یان ده‌ستگیركردووه له میانه‌ی ئه‌و هه‌ڵمه‌تانه‌ی له سه‌رانسه‌ری ووڵات‌دا ئه‌نجامیانداوه.
ڕاگه‌یاندنێكی له‌شكری ده‌ڵێت ڕێبه‌رێكی باڵای یاخیبوان له به‌غدا ده‌ستگیركراوه كه باوه‌ڕده‌كرێت یارمه‌تی لۆجستیكی ئێرانی بۆ یاخیبوان ڕێكخستبێت. له هه‌مان ڕاگه‌یاندندا ئاماژه دراوه به‌وه‌ی كه ئه‌و گومانلێكراوه وه‌ك ئه‌فسه‌رێكی پۆلیسی عێراقی كاری كردووه و ته‌نانه‌ت له میانه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا، چه‌كداران و پۆلیسی عێراقی ته‌قه‌یان له هێزه‌كانی هاوپه‌یمان كردووه. له‌شكری ئه‌مه‌ریكی ده‌ڵێت له میانه‌ی ئه‌و شه‌ڕوپێكدادانه‌ی ڕوویدا، 7 تیرۆریست و 6 ئه‌فسه‌ری پۆلیسی عێراقی كوژران.
له میانه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كانی ناوه‌ند و خۆرئاوای عێراقیش‌دا، له‌شكر ده‌ڵێت 2 تیرۆریستیان كوشتووه و 19 ی تریشیان ده‌ستگیركردووه.
رۆژی پێنج شه‌ممه‌ش، له میانه‌ی پێكدادانێكی نێوان سه‌ربازه ئه‌مه‌ریكی‌یه‌كان و چه‌كداران له گه‌ڕه‌كێكی نیشته‌جێی شیعه‌كان له به‌غدا، 13 كه‌س كوژراون و دوانیان كارمه‌ندی ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز بوون و وه‌ك وێنه‌گر و شۆفێر كارییان كردووه. شایه‌تحاڵه‌كانی شوێنی ڕووداوه‌كه ده‌ڵێن ئه‌و كارمه‌نده عێراقی‌یانه‌ی ئاژانسی رۆیته‌رز له ئاكامی هێرشێكی ئاسمانی له‌شكری ئه‌مه‌ریكی كوژراون، به‌ڵام له‌شكر ده‌ڵێت له میانه‌ی شه‌ڕوپێكدادانه‌كاندا كوژراون.
له ڕاگه‌یاندنێكی تریشدا، له‌شكری ئه‌مه‌ریكی كوشتنی سه‌ربازێكی ئه‌مه‌ریكی ڕاگه‌یاند كه له میانه‌ی هێرشێكی ڕۆژهه‌ڵاتی به‌غدا كوژراوه.