Accessibility links

سه‌رۆك بوش: ئه‌مه‌ریكا هێشتا ده‌توانێت له عێراق سه‌ركه‌وتن به‌ ده‌ست بهێنێت


سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت باوه‌ڕی وایه‌ كه ووڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا هێشتا ده‌توانێت سه‌ركه‌وتن له عێراق به‌ده‌ست بهێنێت سه‌رباری كه‌می ئه‌و به‌ره‌وپێشچوونانه‌ی به‌ ده‌ستهێنراون.

ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ دوا به‌دوای ده‌رچوونی ڕاپۆرتێك سه‌باره‌ت به‌ ڕه‌وشی عێراق كه له لایه‌ن كۆنگرسه‌وه‌ داواكرابوو، سه‌رۆك بوش گوتی به‌ره‌وپێشچوون له ڕه‌وشی ئاسایش‌دا به‌دی كراوه‌ و ئه‌مه‌ش ڕێگه‌ بۆ ده‌ستكه‌وتنی به‌ره‌وپێشچوون له بواری سیاسیشدا خۆش ده‌كات.

ڕاپۆرته‌كه‌ش نیشانیداوه‌ كه‌ له 8 كۆی 18 ئامانجی ده‌ست نیشانكراو بۆ عێراق به‌ره‌وپێشچوونێكی دیار به‌ ده‌ستهێنراوه، هه‌روه‌ها به‌ره‌وپێشچوون له هه‌شت لایه‌نی دیكه‌ش‌دا به‌ ده‌ست هێنراوه‌ به‌ڵام به‌ پێی پێویست نی‌یه‌. ڕاپۆرته‌كه‌ ئاماژه‌ش ده‌دات به‌وه‌ی له‌ مه‌سه‌له‌ی دابه‌شكردنی یاساكانی داهاتی نه‌وت و ئاشتبوونه‌وه‌ی نیشتمانی‌دا، به‌ره‌وپێشچوونێكی كه‌م به‌‌دی كراوه‌.

XS
SM
MD
LG