له ئاکامی شه‌ڕوپێکدادانی نێوان له‌شکری لوبنانی و چه‌کداره ئیسلامی‌یه‌کانی که‌مپی ئاواره فه‌له‌ستینی‌یه‌کان له باکوری لوبنان، سێ سه‌ربازی لوبنانی کوژراون و هاوکاتیش که‌مپه‌که بۆمباران کراوه.
ئه‌م بۆمبارانکردنه‌ی ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌دا له دژی چه‌کداره ئیسلامی‌یه‌کانی گروپی فه‌تح ئه‌نجامدرا پاش ئه‌وه‌ی زۆرینه‌ی ئاواره‌کانی که‌مپه‌که هه‌ڵهاتن.
ڕاپۆرته‌کان ڕاده‌گه‌یه‌نن که‌وا ئه‌م بۆمبارانکردنه سه‌خترین هێرشه که کرابێته سه‌ر چه‌کداران له دوای ئه‌و ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی له 54 ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ردا ڕوویدا و بووه هۆی کوشتنی به لایه‌نی که‌مه‌وه 170 که‌س. چه‌کدارنیش وه‌ڵامی هێرشه‌کانی له‌شکری لوبنانیان داوه‌ته‌وه و بۆسه‌یان بۆ سه‌ربازه‌کان داناوه.
سه‌رچاوه‌یه‌کی له‌شکریش ڕایگه‌یاندووه که‌وا مه‌به‌ست له‌م هێرشه، فشارخستنه سه‌ر چه‌کدارانه تاوه‌کو خۆیان بده‌ن به ده‌سته‌وه.