Accessibility links

کاربه‌ده‌ستانی کورد ناڕه‌زایی خۆیان له دژی یاسای نه‌وتی عێراق ده‌رده‌بڕن


حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له دژی به‌رنوسی یاسای نه‌وت ناڕه‌زاییان ده‌ربڕیوه. ئه‌م یاسایه‌ تایبه‌ته‌ به‌ چۆنێتی دابه‌شکردنی داهاتی نه‌وت له نێوان عه‌ره‌به‌ سونه‌کان و شیعه‌کان و کورده‌کانی عێراق‌دا.

وه‌زیری سه‌رچاوه‌ سروشتی‌یه‌کان له‌ حکومه‌تی هه‌رێم‌دا گوتویه‌تی ئه‌و گۆڕانانه‌ی له‌ناو به‌رنوسه‌که‌دا کراوه‌ بوونه‌ته‌ هۆی که‌مکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمه‌که‌یان و ده‌بێت له‌ دژی بوه‌ستن. وه‌زیری ناوبراو له میانه‌ی دانیشتنێکی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان‌دا ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ئه‌م تێبینیانه‌یدا.

هه‌فته‌ی ڕابردوو، کابنه‌تی حکومه‌تی عێراقی به‌رنوسی ئه‌و یاسایه‌ی په‌سه‌ند کرد، به‌ڵام ده‌بێت په‌رله‌مانیش ئه‌و یاسایه‌ په‌سه‌ند بکات تاوه‌کو بکرێته یاسا.

هه‌ندێ لایه‌نی تری سیاسیش ڕه‌خنه‌یان له یاساکه‌ گرتووه‌. هه‌روه‌ک ڕێبه‌ری ڕادیکاڵ موقته‌دا ئه‌لسه‌در و به‌ره‌ی ته‌وافوقی سونه‌کان.

ووڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکاش پێی وایه‌، په‌سه‌ند کردنی ئه‌م یاسای نه‌وته‌ یه‌كێکه‌ له‌و هه‌نگاوه‌ سه‌ره‌کیانه‌ی ده‌بێت به‌ره‌و به‌دیهێنانی ئاشتبوونه‌وه‌ی نیشتمانی عێراق به‌ ئه‌نجام بگه‌یه‌ندرێت.

XS
SM
MD
LG