پۆلیسی عێراقی ده‌ڵێن پێنج سه‌ربازی عێراقی له خاڵێكی پشكنینی نزیك سامه‌را له باشوری عێراق كوژراون. كاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن له هه‌مان هێرشدا، به لایه‌نی كه‌مه‌وه سێ كه‌سیش بریندار بوون.
له لایه‌كی دیكه، له‌شكری به‌ریتانی گوتویه‌تی سێ چه‌كدار كوژراون له میانه‌ی هێرشێكدا كه كردویانه‌ته سه‌ر گروپێكی بازرگانی چه‌ك له شارۆچكه‌ی ئه‌لمه‌جه‌ر ئه‌لكه‌بیر له باشوری عێراق نزیك سنوری ئێران.
هه‌روه‌ها، یاخیبوانی عێراقی ڕۆژی سێشه‌ممه ژماره‌یه‌كی زۆر له گولله هاوه‌نیان بۆ ناوچه‌ی سه‌وزی ئاسایش توند هه‌ڵداوه، به‌ڵام هیچ هه‌واڵێك ده‌رباره‌ی كه‌وتنه‌وه‌ی قوربانی و زیان ڕانه‌گه‌یه‌ندراوه.