شاندێكی كۆمكاری عه‌ره‌بی به نیازه سه‌ردانی ئیسرائیل بكات. ئه‌م سه‌ردانه‌ش بۆ ئیسرائیل نیشانه‌یه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی كه نیگه‌رانی‌یه‌كی زۆر په‌یدابووه له به‌رامبه‌ر كۆنترۆڵكردنی كه‌رتی غه‌ززه به شێوه‌یه‌كی توندوتیژییانه له لایه‌ن گروپی چه‌كداری ئیسلامی حه‌ماسه‌وه له مانگی ڕابردوودا.
ووڵاته عه‌ره‌به میانڕه‌وه‌كان فشار ده‌خه‌نه سه‌ر ئیسرائیل له پێناو بوژاندنه‌وه‌ی ووتوێژه‌كانی ئاشتی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی فه‌له‌ستینی‌یه‌كان مه‌حمود عه‌باس‌دا كه ئێستا سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و حكومه‌ته ده‌كات كه كۆنترۆڵی كه‌ناری خۆرئاوا ده‌كات و له لایه‌ن ووڵاتانی خۆرئاواشه‌وه پشتیوانی ده‌كرێت.
ئه‌م ووڵاته عه‌ره‌بیانه پێیان وایه دانوستاندنه‌كان بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێك بۆ فه‌له‌ستینی‌یه‌كان، له‌وانه‌یه ببێته هۆی ڕێگه‌گرتن له كۆنترۆڵكردنی كه‌ناری خۆرئاوا له لایه‌ن حه‌ماسه‌وه.
بڕیاره وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی میسر و ئوردون به ناو كۆمكاری عه‌ره‌بی‌یه‌وه سه‌ردانی ئیسرائیل بكه‌ن و سه‌باره‌ت به پێشنیاری ئاشتی ووڵاته عه‌ره‌بی‌یه‌كان گفتوگۆ بكه‌ن. له‌م پێشنیاره‌دا، بانگه‌شه‌ی هه‌موو ووڵاته عه‌ره‌بی‌یه‌كان كراوه په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌واوی دیپلۆماسی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل‌دا دابمه‌زرێنن له به‌رامبه‌ر كشانه‌وه‌ی ته‌واوی ئیسرائیل له‌و ناوچانه‌دا كه له ساڵی 1967 ه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گرتوون.
ئیسرائیلیش ئه‌م داخوازییه‌ی ووڵاته عه‌ره‌بی‌یه‌كانی ڕه‌ت كردۆته‌وه چونكه مانای وایه كه ده‌بێت شاری دێرینی ئورشه‌لیم - قودس و هه‌موو نیشته‌جێكانی كه‌ناری خۆرئاوا له ده‌ست بده‌ن، به‌ڵام كاربه‌ده‌ستانی ئیسرائیلی ده‌ڵێن ئه‌م سه‌ردانه‌ی شاندی كۆمكاری عه‌ره‌بی ڕووداوێكی مێژووییه و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیلی تزیپی لیڤینی ده‌ڵێت "ئه‌و بواره‌ی لێره‌دا په‌یدا بووه ئه‌وه‌یه كه بۆچوونێكی هاوبه‌شی نێوان ئیسرائیل و نه‌رمه ڕێكانی تری جیهان و ناوچه‌كه‌دا بدۆزرێته‌وه. ئێستاش بۆچوونی هاوبه‌ش و به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شیش هه‌یه و ئه‌وه‌یه كه كه‌س نایه‌وێت ببینێت حه‌ماس سه‌ربكه‌وێت."
به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی كه هێزه‌كانی به‌ڕێز عه‌باس له لایه‌ن حه‌ماسه‌وه كرانه ده‌ره‌وه‌ی غه‌ززه، زۆربه‌ی ئیسرائیلی‌یه‌كان باوه‌ڕییان وایه كه دانی هه‌موو به‌رپرسیارێتی‌یه‌كان به‌و، " هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه". ڕۆژنامه‌وانێكی ته‌له‌فزیۆنی ئیسرائیلی به ناوی " یۆحه‌نان ئه‌لرۆم" ده‌ڵێت به‌ڕێز عه‌باس به نه‌خشه‌ی ڕێگای ئاشتی نێوده‌وڵه‌تی پابه‌ند نه‌بووه له‌به‌رئه‌وه ناكرێت ئێستا خه‌ڵاتی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تیكی فه‌له‌ستینی بدرێتێ.
سه‌رۆك عه‌باسیش گوتویه‌تی هه‌وڵی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ووتوێژه‌كانی ئاشتی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ده‌دات و هیواداره دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی فه‌له‌ستینی ببێته هۆی باشكردنی هه‌ڵوێستی خۆی له نێو گه‌له‌كه‌یدا و سووده‌كانی نه‌رمڕێیان بۆ ده‌ربخات.
به‌ڵام حه‌ماس كه خوازیاری له‌ناوبردنی ئیسرائیله ده‌ڵێت به‌ڕێز عه‌باس ڕێبه‌رێكی ناشه‌رعی‌یه و هه‌ر دانوستاندنێك له‌گه‌ڵ ئه‌ودا جێبه‌جێ بكرێت، شكست ده‌هێنێت.
كاربه‌ده‌ستانی ئیسرائیلیش ده‌ڵێت سه‌رۆك وه‌زیر ئێهود ئۆلمه‌رت له هه‌فته‌ی داهاتوودا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز عه‌باس‌دا كۆده‌بێته‌وه و تاوه‌كو ئێستاش شوێن و كاتی كۆبونه‌وه‌كه ئاشكرا نه‌كراوه.