سه‌رۆكی هاوبه‌ندی گروپه چه‌كدارییه سونه‌كان له عێراق هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ستپێكردنی شه‌ڕی له دژی ئێران كردووه ئه‌گه‌ر هاتوو له پشتگیریكردنی شیعه‌كانی عێراق ڕانه‌وه‌ستێت.
ڕێبه‌ری "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عێراق" ئه‌بو عومه‌ر ئه‌لبه‌غدادی له ڕێگه‌ی فایلێكی ده‌نگی سه‌ر ئینته‌رنێت‌دا گوتی گروپه‌که‌یان ده‌رفه‌تی دوو مانگ به ئێران ده‌ده‌ن تاوه‌كو كۆتایی به پشتگیری خۆیان بۆ حكومه‌تی عێراقی به ڕێبه‌رایه‌تی شیعه‌كان بهێنن. هه‌روه‌ها گوتی لایه‌نگره سونی‌یه‌كان بۆ ماوه‌ی چوار ساڵه خۆیان ئاماده ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له دژی شیعه‌كانی سه‌ر به ئێران شه‌ڕ بكه‌ن. هه‌روه‌ها گوتی ده‌ست به‌و شه‌ڕه ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر هاتوو ئێران تا دوامۆڵه‌تی دانراو داخوازییه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كات.
هه‌روه‌ها ئه‌لبه‌غدادی هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشكردنه سه‌ر ئه‌و بازرگانه سونی‌یانه كردووه كه له ئێران یاخود له هه‌ر ووڵاتێكی دیكه‌ی عه‌ره‌بی ده‌ژین و بازرگانی له‌گه‌ڵ شیعه‌كانی ئێران‌دا ده‌كه‌ن.
جێی باسه، ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عێراق، هاوبه‌ندی گروپه سونه‌كانه و په‌یوه‌ندییان به ئه‌لقاعیده له عێراق‌دا هه‌یه. حكومه‌تی به ڕێبه‌رایه‌تی شیعه‌كان له عێراقیش له لایه‌ن ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكاوه پشتیوانی ده‌كرێت كه ئێرانی تاوانباركردووه به‌وه‌ی پشتگیری له چه‌كداره شیعه‌كانی عێراق ده‌كات. ئێرانیش ئه‌م ڕاگه‌یاندنانه‌ی ڕه‌ت كردۆته‌وه.