وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراقی ڕۆژی دووشه‌ممه هۆشداریدا له دژی كشانه‌وه‌ی خێرای سه‌ربازه ئه‌مه‌ریكی‌یه‌كان له عێراق كه له‌وانه‌یه ببێته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕی ناوخۆ و هه‌روه‌ك گوتویه‌تی "ڕووخانی" ووڵاته‌كه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه، هۆشیار زێباری گوتویه‌تی له‌وانه‌یه عێراق دووچاری "نه‌مانی ئاسایش" ببێته‌وه ئه‌گه‌ر هاتوو هێزی بیانی له ووڵاته‌كه‌دا نه‌مێنێت و ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی زیادبوونی توندوتیژی له ووڵاته‌كه‌دا. هه‌روه‌ها گوتی هێزه‌كانی عێراقی هێشتا ئاماده نین ئاسایشی ووڵاته‌كه‌یان بپارێزن.
ئه‌م هۆشدارییه‌ی زێباری له كاتێكدا دێت كه زنجیره‌یه‌ك له هێرشی نوێی توندوتیژی له‌م ڕۆژانه‌ی دواییدا ڕوویانكردۆته‌وه ووڵاته‌كه و بوونه هۆی كوشتنی 250 كه‌س. هێرشه‌كانی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی به‌غداش بۆته هۆی كوشتنی به لایه‌نی كه‌مه‌وه 13 كه‌س.
له وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كیشدا بۆ ئه‌م توندوتیژییانه‌ی دوایی، سیاسه‌تمه‌دارانی شیعه‌كان و سونه‌كان داوایان له عێراقی‌یه سیڤیڵیه‌كان كردووه: له پێناو به‌رگریكردن له خۆیان، چه‌ك هه‌ڵبگرن.
هه‌ر له ڕۆژی دووشه‌ممه‌دا، زێباری گوتی توركیا نزیكه‌ی 140 هه‌زار سه‌ربازی له‌سه‌ر سنوری نێوان ووڵاته‌كه‌یی و باكوری عێراقی كۆكردۆته‌وه. هه‌روه‌ها داوای له ڕێبه‌رانی توركیا كرد كه به‌شداری له ووتوێژێكی سێ قۆڵی له‌گه‌ڵ عێراق و ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكادا بكات له پێناو كه‌م كردنه‌وه‌ی ئه‌و ناكۆكیانه‌ی له نێوان هه‌موو لایه‌نه‌كاندا هه‌یه.
توركیاش له‌لای خۆیه‌وه گوتویه‌تی ئاماده‌یه هێرش له دژی ئه‌و هه‌ڵمه‌تانه ئه‌نجام بدات كه له بنكه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان یاخود په‌كه‌كه له عێراقه‌وه ده‌كرێنه سه‌ر توركیا.