به‌رنامه‌ی فه‌رهه‌نگ و تۆره‌ی کوردی بۆ ئه‌م هه‌فته‌یه میوانداری هادی ئه‌لمه‌هدی ده‌رهێنه‌ری به‌رهه‌می "ئاریا" ی کرد. به‌ڕێز مه‌هدی خۆی به ڕه‌چه‌ڵه‌ک عه‌ره‌بێکی عێراقی‌یه و خه‌ڵکی شاری دیوانیه‌یه‌ی باشوری عێراقه و زیاتر له 10 ساڵه له کوردستانی عێراق ده‌ژی. هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندییه‌کی نزیکی له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندان و بواری هونه‌ری کوردی‌دا هه‌یه. بۆ ده‌مێک ساڵیشه له که‌ناڵی کوردسات کاری کردوو‌ه و ئێستا وازی له کار‌ه‌که‌ی له‌و ده‌زگایه‌دا هێناوه.
هادی ئه‌لمه‌هدی باس له ڕاگرتنی په‌خشی درامای "ئاریا" ده‌کات هه‌روه‌ک خۆی ده‌ڵێت ئه‌و به‌رهه‌مه باسی له دیارده‌ی تیرۆر کردوو‌ه. مه‌هدی هه‌ر خۆیشی سیناریۆی زنجیره‌ی ئاریا ی نوسیوه و له پاشدا له لایه‌ن نوسه‌ر ئه‌حمه‌د ڕه‌زاوه ده‌ستکاریکراوه.
سه‌باره‌ت به کورتکردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌که‌ش له لایه‌ن کوردساته‌وه ده‌ڵێت ئه‌و به‌شانه‌ی لایان بردووه، ئه‌وانه بوون که باسی مه‌سه‌له‌ی گه‌نده‌ڵی تیادا کراوه. هه‌روه‌ها گوتی به شێوه‌یه‌کی زۆر ناته‌کنیکیانه ئه‌و به‌شانه‌یان بڕیوه و وا ده‌رده‌که‌وێت که به‌رهه‌مه‌که هه‌ر ده‌رهێنه‌ری نه‌بووه. پێشی وایه، ئه‌وه‌ی له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا ترسناکه، قه‌ده‌غه‌كردنی به‌رهه‌مێکی هونه‌رییه سه‌رباری ئه‌وه‌ی ده‌ستوری عێراق و هه‌رێمی کوردستان مافی ئازادی ده‌ربڕین به خه‌ڵک ده‌به‌خشێت.