له سه‌رانسه‌ری جیهان‌دا، زنجیره‌یه‌ک کۆنسێرت له ژێر ناونیشانی "Live Earth" یاخود " زه‌وی زیندوو" سازده‌کرێت به مه‌به‌ستی به‌رزکردنه‌وه‌ی هۆشیاری له به‌رامبه‌ر مه‌ترسی‌یه‌کانی گه‌رمبوونی جیهان. ئه‌م کۆنسێرتانه له سه‌رانسه‌ری جیهان‌دا به‌ڕێوه ده‌چێت و سیدنی و تۆکیو و شانگهای و ریۆ دی هانێریۆ و جوانسبێرگ و هامبۆرگ و له‌نده‌ن و نیوجێرزی بریتین له‌و شارانه‌ی که ئه‌م کۆنسێرتانه‌یان تیادا سازده‌کرێت.
ڕۆژی حه‌وتی مانگی حه‌وت له سیدنی پایته‌ختی ئوستورالیا به درێژایی ڕۆژ کۆنسێرتێکی موزیک و گۆرانی و سه‌ما به‌ڕێوه‌چوو. سه‌ره‌تای کۆنسێرته‌که به نمایشێکی سه‌ماکه‌رانی تیپی ئابۆریجنال ی ئوستورالی ده‌ستی پێ‌کرد. هه‌روه‌ها جێگری سه‌رۆکی پێشووی ئه‌مه‌ریکا، ئاڵ گۆر له ڕێگه‌یه‌کی وێنه‌یه‌کی ڤیدیۆییه‌وه به‌خێرهاتنی جه‌ماوه‌ری سیدنی کرد. له پاشدا، وێنه‌یه‌کی کۆمپیوته‌ری هۆڵۆگرامی ئاڵ گۆر ده‌رکه‌وت له کاتێکدا که جه‌ماوه‌ری تۆکیۆ به‌ره‌و کۆنسێرته‌که به‌ڕێوه ده‌چوون.
که‌نار ده‌ریای کاپاکابانا له ریۆ دی هانێریۆی ووڵاتی به‌رازیلیش بڕیاره کۆنسێرتی زه‌وی زیندووی لێ به‌ڕێوه بچێت. ئه‌مه‌ش سه‌رباری ناڕه‌زایی هه‌ندێ له کاربه‌ده‌ستان که ده‌ڵێن پاراستنی ئاسایشی ئه‌و کۆنسێرته سه‌خته به تایبه‌تی به‌هۆی ئه‌وه‌ی خۆڕاییه و باوه‌ڕده‌کرێت سه‌ده‌ها هه‌زار که‌س ئاماده‌ی بن.
له‌م کۆنسێرتانه‌شدا که له سه‌رانسه‌ری جیهان‌دا به‌ڕێوه ده‌چێت، زیاتر له 150 هونه‌رمه‌ند به‌شداری تیادا ده‌که‌ن له‌وانه شه‌کیرا، بلاک ئاید پیس، یوسف ئیسلام که موزیکژه‌ن و گۆرانیبێژێکی به‌ریتانی‌یه‌و پێشتر به کات ستیڤینس ناسرابوو، مێتالیکا، مادۆنا، و کانیا وێست و رێد هات چیڵی پێپه‌رز و چه‌ندین هونه‌رمه‌ندی به‌ناوبانگی دیکه.
ڕێکخه‌رانی ئه‌م کۆنسێرتانه ده‌ڵێن هیوادارن په‌یامه‌که‌یان سه‌باره‌ت به گۆڕانی ژینگه بگه‌یه‌ننه ئه‌و دوو ملیۆن که‌سه‌ی ئاماده‌ی کۆنسێرته‌کان ده‌بن و ئه‌وانه‌ش که له ڕێگه‌ی رادیۆ و ته‌له‌فزیۆن و ئینته‌رنێته‌وه ته‌ماشا ده‌که‌ن.
ئاڵ گۆر ده‌ڵێت خوازیاره کۆنسێرته‌کان ده‌ستپێکی "بزوتنه‌وه‌یه‌کی بێ وێنه و به‌رده‌وامی جیهانی" دژ به گۆڕانی ژینگه بێت. جێی باسه، ئاڵ گۆر بۆته یه‌کێک له بزاڤکاره هه‌ره دیار و به‌ناوبانگه‌کانی جیهان که هانی هه‌ڵوێست وه‌رگرتن بۆ ڕاگرتنی گه‌رمبوونی جیهان ده‌دات.
هاوکاتیش، هه‌ندێ لایه‌ن ڕه‌خنه‌یان له‌م کۆنسێرتانه وه‌رگرتووه و ده‌ڵێن گه‌شتی ئه‌م هونه‌رمه‌ندانه به فڕۆکه بۆ شوێنه جیاجیاکانی جیهان خۆی له خۆیدا بڕی گه‌رمبوونی جیهان زیاد ده‌کات.