له واشنتۆن، سه‌رنجێكی زۆر خراوه‌ته سه‌ر ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ی ده‌بێت به‌ڕێوبه‌رایه‌تی بوش له ناوه‌ڕاستی مانگی حه‌وت و نۆدا سه‌باره‌ت به به‌ره‌وپێشچوونه‌كان له عێراق پێشكه‌شی بكات. هاوكاتیش، فه‌رمانده له‌شكرییه‌كان داوا له سیاسه‌تمه‌داران ده‌كه‌ن كاتی پێویستیان بده‌نێ بۆ ئه‌وه‌ی ستراتیژی نوێی عێراق كاری خۆی بكات.
ژه‌نه‌ڕاڵ ریك لینچ فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمان له باشوری به‌غدا ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر كۆنگرس فشار بۆ كشانه‌وه بهێنێت پێش ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی عێراقی ئاماده بن كه ده‌سه‌ڵاتی ئاسایش بگرنه ده‌ست، ئه‌وا یاخیبووان جارێكی تر ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی كه ئێستا له لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكی‌یه‌وه كۆنترۆڵ ده‌كرێن.
ژه‌نه‌ڕاڵ لینچ له ڕێگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كی سه‌ته‌لایتی‌یه‌وه له بنكه‌ی له‌شكری ئه‌مه‌ریكی له عێراق گوتیشی له‌وه‌ته‌ی ئه‌م هه‌ڵمه‌تانه‌ی ئێستا له سێ هه‌فته له‌مه‌وبه‌ره‌وه ده‌ستیان پێكردووه، هێزه‌كانی شوێنی حه‌شارگه‌ی یاخیبوانیان پاك كردۆته‌وه و توانیویانه بڕی زیاتر له 40 جبه‌خانه‌ی چه‌ك و زیاتر له 50 بۆمبی خۆماڵی بدۆزنه‌وه. هه‌روه‌ها توانیویانه ئاسایشی زیاتر له هه‌زار باڵه‌خانه‌ش بپارێزن. هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاندووه تاوه‌كو ئێستا 50 یاخیبوو كوژراون و 230 كه‌سی تریش ده‌ستگیركران و هه‌ندێكیان باوه‌ڕده‌كرێت ڕێبه‌ری باڵا بن.
هاوكاتیش، ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی كۆماری سینات، ستراتیژی نوێی ئاسایشی عێراقیان به سه‌رنه‌كه‌وتوانه له قه‌ڵه‌مداوه و هه‌ندێكیان هه‌روه‌ك دیموكراته‌كان داوای كشانه‌وه ده‌که‌ن له پێش كۆتایی ئه‌مساڵدا.