Accessibility links

مه‌لای مزگه‌وتی سوور له‌ پاكستان سوێند ده‌خوات كه ‌پێی خۆشتره‌ بمرێت وه‌ك له‌وه‌ی خۆی بدات به‌ ده‌سته‌وه‌


مه‌لای باڵای ڕادیكاڵی مزگه‌وتی لال مه‌سجد یاخود مزگه‌وتی سوور له‌ ئیسلام ئاباد ده‌ڵێت پێی خۆشتره‌ بمرێت وه‌ك له‌وه‌ی خۆی بدات به‌ ده‌سته‌وه‌.

عه‌بدولره‌شید غازی ڕۆژی هه‌ینی گوتی ئه‌و و سه‌ده‌ها كه‌س له ‌لایه‌نگرانی له‌ ناو مزگه‌وته‌كه‌دا خۆیان شه‌هید ده‌كه‌ن، به‌ڵام خۆیان به‌ده‌سته‌وه‌ ناده‌ن. غازی له میانه‌ی چاوپێكه‌وتنه‌وێكی ته‌له‌ڤزیۆنیدا ئه‌م تێبینیانه‌یدا.

هێزی له‌شكری پاكستانیش چوارده‌وری مزگه‌وته‌كه‌یان گرتووه ‌و ڕاده‌گه‌یه‌نن كه‌وا له میانه‌ی پێكدادانه‌كانی نێوان هێزه‌كانی ئاسایش و چه‌كداران له ڕۆژی سێشه‌ممه‌دا به‌ لایه‌نی كه‌مه‌وه 19 كه‌س كوژراون.‌ ‌

حكومه‌تی پاكستانی داخوازی ده‌كات ئه‌وانه‌ی له‌ ناو مزگه‌وته‌كه‌دا خۆیان حه‌شارداوه، خۆیان به‌ده‌سته‌وه‌ بده‌ن. حكومه‌تیش ڕازی نی‌یه‌ له‌وه‌ی چه‌كداره‌كان به‌ مه‌رجه‌وه‌ خۆیان بده‌ن به‌ ده‌سته‌وه‌.

جێی باسه‌، به‌ لایه‌نی كه‌مه‌وه‌ 1100 كه‌س كه‌ زۆرییان خوێندكارن له مزگه‌وته‌كه‌ خۆیان ده‌رباز كردووه‌.‌‌

برای گه‌وره‌ی ره‌شید غازیش ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ده‌ستگیركرا له كاتێكدا كه‌ هه‌وڵی ده‌ربازبوونیدا به‌ جلوبه‌رگی ژنانه‌وه‌ كه‌ پێی ده‌گوترێت بوركه‌.

XS
SM
MD
LG