جێگری كۆمانده‌ری هێزی فره‌نه‌ته‌وه له عێراق ژه‌نه‌ڕاڵ ره‌ی ئۆدییه‌رنۆ ده‌ڵێت ئێران هه‌وڵ ده‌دات ڕووبه‌ڕووی زۆربوونی ئه‌م دواییانه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا بێته‌وه له عێراق‌دا.
ژه‌نه‌ڕاڵی ناوبراو ده‌ڵێت " ئێمه باسمان له كه‌ڵه‌كه كردنی هێز كردووه ، بڕوا ده‌كه‌م ئێران ڕه‌نگه بڕیاری دابێت پاره‌ی تر بنێرێت، مه‌شق و ڕاهێنانی زیاتر دابین كات و له هه‌مان كات‌دا چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی تر بنێرێته ناو عێراقه‌وه."
له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا، سه‌رۆك جۆرج بوش فه‌رمانی دا 30 هه‌زار سه‌ربازی تری ئه‌مریكی بنێرنه عێراق به مه‌به‌ستی دامركاندنه‌وه‌ی توندوتیژییه‌کان له به‌غدا و ناوچه‌كانی تر. ژه‌نه‌ڕاڵ ئۆدییه‌رنۆ ده‌ڵێت هه‌وڵێكی زۆر دراوه بۆ ڕێگه‌گرتن له پشتیوانی كردنی ئێران بۆ تیرۆرست و یاخیبووه شیعه‌كان..." ئه‌وه‌ی كه سه‌رنجم داوه‌تێ، زیادبونێكی به‌رده‌وامه له پشتیوانی كردن له شیعه توندڕه‌وه‌كان, هه‌روه‌ها زیاد بوونی مه‌شق پێكردن و ناردنی موشه‌ك و خومپاره و كه‌سانی پشتیوانكه‌ری ئه‌وان و ناردنی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی بۆ ناو عێراق. ئێمه هه‌موو ڕۆژێك هه‌وڵ ده‌ده‌ین ئه‌وه ڕاگرین."
هه‌روه‌ها ژه‌نه‌ڕاڵ ئۆدییه‌رنۆ ده‌ڵێت ئێران پشتیوانی و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی ده‌نێرێت بۆ هه‌ندێ گروپی پچووكی سونه‌کانیش.... " ئه‌مه هه‌وڵی ئێرانه بۆ ئه‌وه‌ی عێراق به به‌رده‌وامی ناسه‌قامگیربێت و چه‌ندێك پێێان بكرێت زیان بگه‌یه‌نن به تایبه‌تی به هێزه‌كانی ئه‌مریكی كه له عێراق‌دا كارده‌كه‌ن."
ژه‌نه‌ڕاڵ ئۆدییه‌رنۆ له درێژه‌ی قسه‌کانیدا ده‌ڵێت به‌شێکی تایبه‌تی سوپای پازدارانی شۆڕشی ئێران ده‌ستیان له کاره‌کانی ئێران له ناو عێراق‌دا هه‌یه...." ئه‌وه‌ش هێزی قودسه كه له‌گه‌ڵ ملیشا شیعه‌كانی عێراقی سه‌ر به ئێران له ناو عێراق‌دا كار ده‌که‌ن."
ژه‌نه‌ڕاڵی له‌شكری ئه‌مریكی ره‌ی ئۆدیۆرییه‌نۆ گوتیشی چالاكییه‌كانی ئه‌م دواییانه‌ی هێزی هاوپه‌یمانان له عێراق هه‌وڵێكه بۆ له ناوبردنی ئه‌م په‌یوه‌ندییانه ... " ئێمه ده‌مانه‌وێت فشار بخه‌ینه سه‌ر ئه‌و تۆڕه و ئه‌و یارمه‌تی و چه‌كانه ببڕین كه له ئێرانه‌وه دێن."