په‌رله‌مانی عێراقی ده‌ستپێکردنی مشتومڕه‌کانی به‌رنوسی نوێی یاسای دابه‌شکردنی داهاته‌کانی نه‌وت دواده‌خات پاش ئه‌وه‌ی کورده‌کان و سونه‌کان ناڕه‌زایی خۆیان نیشان‌دا له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی پێداچوونه‌وه‌یان به‌سه‌ر ئه‌و به‌رنوسه نوێیه‌دا نه‌کردووه.
کابنه‌تی حکومه‌تی عێراقی ڕۆژی سێشه‌ممه به تێکڕایی ده‌نگ به‌رنوسی یاساکه‌یان په‌سه‌ند کرد و گوتیان په‌رله‌مان له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌دا ده‌ست به مشتومڕکردن له‌سه‌ر یاساکه ده‌کات.
جێی باسه، له 37 ئه‌ندامی کابنه‌تی حکومه‌ت، به لایه‌نی که‌مه‌وه 12 وه‌زیری سه‌ر به سونه‌کان و شیعه‌کان ئاماده‌ی ئه‌و کۆبونه‌وه‌یه‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه نه‌بوون به‌هۆی ئه‌وه‌ی له کابنه‌تی حکومه‌تی عێراقی کشاونه‌ته‌وه و مانیان گرتووه.
حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراقیش ده‌ڵێت هێشتا چاوییان به‌و به‌رنوسه نوێیه‌که نه‌که‌وتووه. حکومه‌تی کوردی ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕاگه‌یاندنێکی ده‌رکردووه و تیایدا ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر کابنه‌تی حکومه‌تی عێراقی ئه‌و به‌رنوسه‌ی په‌سه‌ند کردبێت که کورده‌کان ڕه‌زامه‌ندییان له‌سه‌ر نی‌یه ئه‌وا ئه‌وان سه‌رپێچی له مافه ده‌ستورییه‌کانی کورده‌کان ده‌که‌ن.
نوێنه‌رانی به‌ره‌ی ته‌وافوقی عێراقیش که گروپێکی سونه‌یه گوتویانه ئه‌وان سه‌باره‌ت به‌و یاسایه چه‌واشه کراون و وورده‌کارییه‌کانیان پێ ڕانه‌گه‌یه‌ندراوه.
جێی باسه، ئه‌م به‌رنوسه نوێیه‌ی یاسای نه‌وت پێکهێنراوه پاش ئه‌وه‌ی هه‌ندێ له لایه‌نه‌کان ناڕه‌زاییان نیشان‌دا و داوای دانوستاندنی نوێیان کرده‌وه له‌سه‌ر ئه‌و به‌رنوسه‌ی کابنه‌تی عێراقی له مانگی دووی ڕابردوودا په‌سه‌ندی کردبوو.