كاربه‌ده‌ستێكی پاكستانی داخوازی خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانی كۆمه‌ڵێك چه‌كداری ناو ئه‌و
مزگه‌وته ده‌كات كه ڕۆژی سێشه‌ممه خوێندكارانی ئاینی و هێزه‌كانی ئاسایش تیایدا شه‌ڕییان كردبوو.
جێگری وه‌زیری ناوخۆی پاكستان، زه‌عفه‌ر واریچ زوویه‌كی ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕایگه‌یاند كه‌وا هه‌رچ كه‌سێك به چه‌كه‌وه له‌و مزگه‌وته‌ی ئیسلام ئاباد بێته ده‌ره‌وه، ده‌كوژرێت. هه‌روه‌ها قه‌ده‌غه‌كردنی له ناوچه‌ی ده‌وروبه‌ری ئه‌و مزگه‌وته‌دا ڕاگه‌یاند.
كاربه‌ده‌ستانی پاكستانی ده‌شڵێن سه‌ربازێك و وێنه‌گرێك و چوار خوێندكار له نێو قوربانی‌یه‌كانی شه‌ڕه‌كه‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی مزگه‌وتی لال یان سوور بوون و زیاتر له 80 كه‌سیش له‌و ڕووداوه‌دا برینداربوون.
ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن ئه‌و پێكدادانه كاتێك ده‌ستی پێكرد كه خوێندكاره ئاینی‌یه‌كانی مزگه‌وته‌كه ده‌ستیان به ته‌قه‌كردن له هێزه‌كانی ئاسایش كرد پاش ئه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كان گازی فرمێسك ڕێژییان به خۆپیشانده‌ره‌كاندا كرد به مه‌به‌ستی ڕاگرتنی ڕێپێوانه‌كه‌یان.
ئه‌و خوێندكارانه بێ له پێكدادان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ئاسایش، ئاگرییان به‌ردایه دوو باڵه‌خانه‌ی حكومی ناوچه‌كه و هاوارییان بۆ هێرشبه‌ره خۆكوژه‌كانیش ده‌كرد خۆیان بۆ ئه‌نجامدانی هێرش ئاماده بكه‌ن.
مه‌لا ئاینی‌یه‌كانی مزگه‌وته‌كه‌ش داوا له حكومه‌ت ده‌که‌ن یاسای شه‌ریعه له ووڵاته‌كه‌یاندا جێبه‌جێ بكرێت.