كابنه‌تی حكومه‌تی عێراقی به تێكڕایی ده‌نگ بهرنوسێكی نوێی یاسای نه‌وتیان په‌سه‌ند كرد كه داهاته‌كانی نه‌وت له نێوان كورده‌كان و شیعه‌كان و سونه‌كاندا دابه‌ش ده‌كات. په‌رله‌مانی عێراقیش به نیازه ڕۆژی چوارشه‌ممه مشتومڕی له‌سه‌ر بكات.
كورده‌كان و هه‌ندێ له گروپه‌كانی دیكه گوتویانه شێوازی جارانی دابه‌شكردنی داهاته‌كه ناڕه‌وایانه ئه‌نجام ده‌درا. زۆربه‌ی چاڵه نه‌وته‌كانی عێراقیش له ناوچه‌ی شیعه ئاینزاكان له باشور و ناوچه كوردییه‌كان له باكور كۆبونه‌ته‌وه و ته‌نها به‌شێكی كه‌م نه‌بێت له ناوه‌ندی عێراقدا هه‌یه كه زۆرینه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی عه‌ره‌بی سونه‌ن.
ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكاش پێی وایه ئه‌م یاسا نوێیه‌ی دابه‌شكردنی داهاتی نه‌وت بۆ مه‌سه‌له‌ی ئاشتبوونه‌وه‌ی نیشتمانی عێراق پێویسته. جێی باسه، عێراق به سێهه‌م گه‌وره‌ترین سه‌رچاوه‌ی نه‌وتی پاشه‌كه‌وتكراو له جیهاندا ده‌ژمێردرێت.
سه‌باره‌ت به ڕووداوه توندوتیژییه‌كانی تری عێراقیش، ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێك له ناوچه‌یه‌كی دانیشتووی شیعه ئاینزاكان له به‌غدا بۆته كوشتنی به لایه‌نی كه‌مه‌وه 18 كه‌س و برینداربوونی 35 كه‌سی دیكه. ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه بازاڕێكی گه‌ڕه‌كی شه‌عب ی له ڕۆژی سێشه‌ممه‌دا وێران كرد.
له لایه‌كی دیكه، له‌شكری ئه‌مه‌ریكی ڕایگه‌یاند كه‌وا یاخیبوان ڕۆژی دووشه‌ممه هه‌لیكۆپته‌رێكی ئه‌مه‌ریكییان له نزیك به‌غدا خستۆته خوارێ. به‌ڵام هه‌لیكۆپته‌ره جه‌نگییه‌كان دوو فڕۆكه‌وانی برینداری ئه‌و هه‌لیكۆپته‌ره‌یان ڕزگاركردووه كه به سووكی برینداربووبوون.
له‌شكری ئه‌مه‌ریكی گوتوشیه‌تی كه‌وا ڕۆژی سێشه‌ممه هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان 3 تیرۆریستیان كوشتووه و له نێویاندا ڕێبه‌رێكی ئه‌لقاعیده‌ی له عێراق تیادابووه. هه‌روه‌ها ڕاده‌گه‌یه‌نن كه‌وا 29 كه‌سی تریشیان ده‌ستگیركردووه. هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان جبه‌خانه‌یه‌كی مادده‌ی كیمیایی و دروستكردنی بۆمبیشیان دۆزیوه‌ته له میانه‌ی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی له تاجی ئه‌نجامیانداوه.