سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا جۆرج بوش و سه‌رۆكی ڕووسیا ڤلادمیر پوتن كۆبونه‌ته‌وه و سه‌باره‌ت به ئێران و عێراق و مه‌سه‌له‌كانی تری كه بونه‌ته مایه‌ی دروست بوونی كێشه له نێوانیاندا ووتوێژ ده‌كه‌ن.
كاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن ئه‌م كۆبونه‌وه ناڕه‌سمی‌یه‌ی نێوان هه‌ردوولا له شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی خێزانی سه‌رۆك بوش له ویلایه‌تی مه‌ین له باكوری ئه‌مه‌ریكا به‌ڕه‌ێوه ده‌چێت. هه‌ردوولا سه‌باره‌ت به سیسته‌می به‌رگری موشه‌كی ئه‌مه‌ریكا له ئه‌وروپا گفتوگۆ ده‌كه‌ن كه ڕێبه‌ری ڕووسی له دژییه‌تی.
هه‌ردوو ڕێبه‌ر گفتوگۆش ده‌كه‌ن له‌سه‌ر پشتگیری ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ربه‌خۆیی كۆسۆڤۆ و ئه‌مه‌ش دیسانه‌وه به‌ڕێز پوتن له دژی ڕاوه‌ستاوه.
له‌و ووتوێژانه‌ش‌دا كه هه‌ردوولا سه‌باره‌ت به ئێران ئه‌نجامیان ده‌ده‌ن، ڕێبه‌ران تیشك ده‌خه‌نه سه‌ر ناڕه‌زایی ئه‌مه‌ریكا له به‌رامبه‌ر یارمه‌تیدانی تاران له لایه‌ن ڕووسیاوه له هه‌ندێ له پرۆژه ناوه‌كی‌یه‌كاندا.
هه‌ردوولاش هه‌وڵی ڕێكه‌وتن ده‌ده‌ن و ڕۆژی یه‌كشه‌ممه پاش گه‌یشتنی پوتن بۆ شوێنی هاوینه‌هه‌واری خێزانی بوش، پێكه‌وه گه‌شتێكی ئاوییان به به‌له‌م كرد و له پاشدا بۆ نانی ئێواره، قرژاڵ یان لۆبسته‌رییان خوارد. به‌یانی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ش، هه‌ردوو ڕێبه‌ر پێكه‌وه چوون بۆ ڕاوه‌ماسی.
جێی باسه، سه‌رۆكی پێشووتری ئه‌مه‌ریكا جۆرج بوشی باوكیش ئاماده‌ی كۆبونه‌وه‌كه بوو.