ڕاپۆرتێکی نوێی حکومه‌تی عێراقی نیشانی ده‌دات ژماره‌ی قوربانی‌یه سیڤیڵیه‌کان له سه‌رانسه‌ری ووڵات‌دا به ڕاده‌ی یه‌ک له‌سه‌ر سێ له مانگی شه‌ش‌دا که‌م بونه‌ته‌وه. ئه‌م نزمبوونه‌وه‌یه‌ش دوا به دوای زیادکردنی ژماره‌ی سه‌ربازه ئه‌مه‌ریکی‌یه‌کان له ناوه‌وه و ده‌وروبه‌ری به‌غدای پایته‌خت‌دا دێت.
ژماره‌ی قوربانی‌یه‌کانیش له لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌کانی ناوخۆ و ته‌ندروستی و به‌رگری عێراقی‌یه‌وه کۆکراونه‌ته‌وه که ده‌ریده‌خه‌ن له مانگی شه‌ش‌دا، 1241 که‌سی سیڤیڵی بونه‌ته قوربانی و له مانگی پێنج‌دا 1951 قوربانی که‌وتۆته‌وه. به‌م شێوه‌یه ژماره‌ی قوربانیه‌کان به ڕاده‌ی له سه‌دا 36 که‌میان کردۆته‌وه و ئه‌م نزمبوونه‌وه‌یه‌ش زۆره له‌و ووڵاته‌ی که له ساڵی ڕابردوودا و له میانه‌ی توندوتیژییه نه‌ژادییه‌کان‌دا ڕۆژانه به لایه‌نی که‌مه‌وه 100 که‌س ده‌کوژران.
ووته‌بێژی له‌شکری ئه‌مه‌ریکی کۆڵۆنێڵ کریستۆفه‌ر گارڤه‌ر گوتویه‌تی هێزه‌کانی هاوپه‌یمانیش چاودێری ژماره‌ی قوربانی‌یه سیڤیڵیه‌کان ده‌که‌ن و ده‌ڵێت " ئێمه به هه‌مان شێوه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراقی، هه‌ستمان کردووه به نزمبوونه‌ی ژماره‌ی قوربانی‌یه‌کان. به‌ڵام له کاتێکدا که ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی " تریشقه‌ی فانتۆم " به‌رده‌وامه که له دوو هه‌فته له‌مه‌و‌به‌ردا ده‌ستی پێ‌کرد، ئێمه هێشتا دڵنیا نین له‌وه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی ئێمه بوونه‌ته هۆکاری ئه‌و که‌مبوونه‌وه‌یه یان نا. ئێمه زۆر به هۆشیارییه‌وه چاودێری ئه‌و مه‌سه‌له‌یه ده‌که‌ین."
جێی باسه، تریشقه‌ی فانتۆم ناوی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌یه که هێزی هاوپه‌یمانان له دژی یاخیبوان له سه‌رانسه‌ری عێراق‌دا ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
له مانگی دووی ڕابردوودا، نزیکه‌ی 28 هه‌زار سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکی ده‌ستیان کرد به گه‌یشتن بۆ پایته‌ختی عێراقی و ناوچه‌کانی چوارده‌وری تاوه‌کو یارمه‌تی کۆتایی هێنان به توندوتیژییه نه‌ژادییه‌کان بهێنن. ژماره‌ی قوربانی‌یه‌کانی مانگی شه‌شیش گه‌یشتۆته که‌مترین ئاست له‌و کاته‌وه‌ی که ژماره‌ی هێزه‌کان له ناوچه‌که‌دا زیاد کران.
هاوکات، کۆڵۆنێڵ گارڤه‌ر ئاماژه‌یدا به‌وه‌ی که مه‌ترسی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیل و بۆمبی لاڕێکان هێشتا هه‌روه‌ک خۆی ماونه‌ته‌وه و کار له‌سه‌ر که‌مبوونه‌وه‌یان ده‌که‌ن.
جێی باسه، ژماره‌ی سه‌ربازه‌کانی ئه‌مه‌ریکی له عێراق‌دا گه‌یشتۆته نزیکه 160 هه‌زار سه‌رباز دوای ئه‌وه‌ی دوایترین پۆلی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکی بۆ عێراق ڕه‌وانه کران له یه‌کی مانگی شه‌شی ڕابردوودا. له‌و کاته‌وه، چه‌ندین ئۆپه‌راسیۆنی له‌شکری له به‌غدا و ئه‌نبار و دیاله ئه‌نجامدراون به‌و نیازه‌ی ڕه‌گ و ڕیشه‌ی تیرۆریستانی ئه‌لقاعیده و چه‌کداراه نایاسایی‌یه‌کان و چه‌کداره بیانی‌یه‌کانی تر بنه‌بڕ بکرێن که کرداره توندوتیژییه‌کانیان له عێراق‌دا ئه‌نجام ده‌ده‌ن.