سه‌ربازه‌کانی له‌شکری ئه‌مه‌ریکی له عێراق 26 چه‌کداری گومانلێکراوییان کوشتووه و 17 ی تریشیان لێ ده‌ستگیرکردوون له میانه‌ی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی کردویانه‌ته سه‌ر شاری سه‌در له به‌غدا. له‌و ناوچه‌یه‌دا، ژماره‌یه‌کی زۆری سه‌ر به گروپی مه‌لای توندڕه‌وی شیعه‌کان موقته‌دا ئه‌لسه‌دری لێ‌یه که هه‌ڵوێستی دژ به خۆرئاوایان هه‌یه.
ووته‌بێژی له‌شکری ئه‌مه‌ریکی، کۆڵۆنێڵ کریستۆفه‌ر گارڤه‌ر گوتویه‌تی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی له به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه‌دا ئه‌نجامیانداوه به مه‌به‌ستی هێرشکردنه سه‌ر ئه‌و چه‌کدرانه بووه که په‌یوه‌ندییان به‌و " تۆڕه تیرۆریسته ئێرانیانه‌وه هه‌یه که به‌رپرسی هێنانه ناوه‌وه‌ی یارمه‌تی زیانبه‌خشانه‌ن بۆ ناو عێراق."
به پێی له‌شکری ئه‌مه‌ریکی، سه‌ربازه ئه‌مه‌ریکی‌یه‌کان له میانه‌ی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا ڕووبه‌ڕووی به‌رهه‌ڵستیکردنه‌وه‌یه‌کی زۆر توند بوونه‌ته‌وه و له‌وانه چاندنی بۆمب له‌سه‌ر لاڕێکان و هه‌ڵدانی موشه‌کی سه‌رشان و نارنجۆک به‌ره‌و ڕوویان، هه‌روه‌هاش به چه‌کی سووک ته‌قه له هێزه‌کانیان کراوه.
هاوکات، ڕووداوه توندوتیژییه‌کان له ناوچه‌کانی تری عێراقیش به‌رده‌وامن. له شارۆچکه‌ی مه‌حمودییه، هێرشبه‌رێکی خۆکوژ له ناوه‌ندێکی قه‌ره‌باڵغی مه‌شق و ڕاهێنانی پۆلیسی عێراقی خۆی ته‌قاندۆته‌وه و له ئه‌نجامدا به لایه‌نی که‌مه‌وه 20 که‌س کوژراون و 16 که‌سی تریش برینداربوون.
ده‌سه‌ڵاتداران له شاری که‌رکوکیش بۆمبێکیان پوچه‌ڵ کردۆته‌وه که له لای بۆرییه نه‌وته‌کانی باشوری خۆرئاوای که‌رکوک چێنرابوو به ئامانجی تێکدانی گواستنه‌و‌ی نه‌وت له‌و بۆرییانه‌وه.
له لایه‌کی دیکه، دوو سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکی تاوانبارکراون به‌وه‌ی سێ عێراقی‌یان کوشتووه که چه‌کدار نه‌بوون. دادگایه‌کی له‌شکری ئه‌مه‌ریکی، مایکڵ هێنسلی و جۆرج ساندۆڤالی تاوانبارکردووه به‌وه‌ی ئه‌و عێراقی‌یانه‌یان کوشتووه و له پاشان‌دا چه‌که‌کانیان له نزیک ته‌رمه‌کانیانه‌وه جێهێشتووه تاوه‌کو ئه‌و عێراقیانه به چه‌کدار دابنرێن. له‌شکر گوتویه‌تی ئه‌و سه‌بازانه‌یان تاوانبار کردووه پاش ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ک سه‌ربازی تر ده‌رباره‌ی ئه‌و ڕووداوه، ڕاپۆرتیان به ده‌سه‌ڵاتداران داوه.
کاربه‌ده‌ستانی له‌شکری ئه‌مه‌ریکی ڕاشیانگه‌یاندووه که‌وا ئه‌و هه‌واڵه‌ی له سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی ڕابردوودا بڵاوییان کرده‌وه ده‌رباره‌ی دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی 20 پیاوی سه‌ربڕاو له گوندێکی نزیک ناوچه‌ی سه‌لمان پاک، ڕاست نه‌بووه
کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن واپێده‌چێت هه‌ندێک له‌و کۆمه‌ڵانه‌ی که دژ به هێزه‌کانی عیراقین به مه‌به‌سته‌وه زانیاری هه‌ڵه‌یان به میدیاکان ڕاگه‌یاندووه تاوه‌کو نیشانی بده‌ن ڕووداوی زیاتری توندوتیژی و حاڵه‌تی کوشتنی تۆڵه سه‌ندنه‌وه له عێراق‌دا ڕووده‌دات.