ده‌سه‌لاتدارانی عیراقی ده‌لێن له دوو ته‌قینه‌وه‌دا رۆژی چوارشه‌ممه به لایه‌نی که‌مه‌وه هه‌شت که‌س کوژران.
له شاری سامه‌رای باکووری به‌غدا، بۆمبێکی که‌نار شه‌قام ته‌قیه‌وه‌و پێنج ئه‌فسه‌ری پۆلیس کوژران. دوای ته‌قینه‌وه‌که به لایه‌نی که‌مه‌وه که‌سێکی سیڤیل کوژرا، له‌و کاته‌ی که هێزه‌کانی ئاسایش ده‌ستیان کرد به ته‌قه‌کردن.
له به‌غدای پایته‌ختیش، له‌نه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێک به‌لایه‌نی که‌مه‌وه سێ که‌س کوژران.
رۆژی سێشه‌ممه، سه‌رۆک عه‌شیره‌تێکی عیراقی له به‌غدا کوژرا، رۆژێک دوای کوژرانی چوار سه‌رۆک عه‌شیره‌تی سوننی له هێرشێکی خۆکوژی‌دا له هوتێلێکی به‌غدا.
گروپێکی سه‌ر به ئه‌لقاعده به‌رپرسیارێتی به‌رامبه‌ر به هێرشی هوتێلی مه‌نسور راگه‌یاندوه.