ئه‌فسه‌رێکی باڵای ئه‌مه‌ریکی له عێراق که مه‌شق و ڕاهێنان به هێزه‌کانی ئاسایشی عێراقی ده‌کات هۆشداریداوه له دژی گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتێکی زۆر بۆ سه‌ر شانی ئه‌و هێزانه به خێرایی له کاتێکدا که له ووڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا فشاره‌کان بۆ کشانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌کانی ئه‌مه‌ریکا زیاد ده‌کات. ئه‌م ئه‌فسه‌ره باڵایه له به‌غداوه ئه‌م هۆشدارییه‌ی به ڕۆژنامه‌وانانی پنتاگۆن ڕاگه‌یاند.
هێزه‌کانی هاوپه‌یمان له هه‌ڵمه‌ته‌كانیان بۆ سه‌ر یاخیبوان له پارێزگای دیاله له باكوری به‌غدا به‌رده‌وامن به‌و ئامانجه‌ی كه ئه‌ركی كۆنترۆڵكردنی ئه‌و ناوچانه بۆ ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێزه‌كانی عێراقی بگوێزرێته‌وه. هاوكات، ژه‌نه‌ڕاڵ دانا پیتارد كه بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ی ساڵێكه سه‌رقاڵی ڕاهێنانكردنه به له‌شكری عێراقی و پۆلیس ڕۆژی دووشه‌ممه هۆشداری‌دا له دژی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكی له عێراق‌دا و گوتی " گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی كاتی ده‌وێت و ده‌بێت ئێمه زۆر ووریا بین."
ژه‌نه‌ڕاڵ پیتارد كه كۆمانده‌ری ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی پارێزگای دیاله بووه له دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ردا گوتی ئه‌و زۆر دڵناخۆش بوو كاتێك كه سه‌ردانی باقوبه‌ی پایته‌ختی پارێزگاكه‌ی كرد له زوویه‌كی ڕۆژی دووشه‌ممه‌دا و بینی زۆربه‌ی ئه‌و پڕۆژانه‌ی كاری له‌سه‌ر كردبوون، هه‌موویان له‌ناوچوون. هه‌روه‌ها گوتی سه‌رله‌نوێ پارێزگاكه بووه‌ته‌وه‌ه شوێنێكی به‌هێزی یاخیبوان چونكه كۆمانده‌ره‌كانی هێزی هاوپه‌یمانان له سه‌ره‌تای ساڵی ڕابردوودا زۆر به خێرایی بڕیاری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانیان‌دا و ئه‌ركی ئاسایشی ناوچه‌كه‌یان بۆ هێزی نوێ و ئاماده نه‌بووی عێراقی گواسته‌وه. ژه‌نه‌ڕاڵ پیتارد ده‌ڵێت ده‌ره‌ئه‌نجامی ئه‌و بڕیاره‌ش ئه‌وه بوو كه نزیكه‌ی 10 هه‌زار سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی بگه‌رێنه‌وه ناوچه‌كه و له‌گه‌ڵ له‌شكری عێراقی‌دا كاربكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی تر كۆنترۆڵ ناوچه‌كه بكه‌نه‌وه.
ژه‌نه‌ڕ‌ڵ دانا پیتارد ده‌ڵێت ئه‌و ئه‌زموونه‌ی په‌یدامان كرد بریتی بوو له‌وه‌ی كه ژماره‌ی هێزه‌كانمان زۆر به خێرایی كه‌م نه‌كه‌ینه‌وه به تایبه‌تی ئه‌گه‌رچی هیوایه‌كی زۆر كه‌می سه‌ركه‌وتنیش هه‌بێت. گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتیش له هێزه‌كانمانه‌وه بۆ ژێر ده‌سه‌ڵاتی عێراقی‌یه‌كان كاتی پێویسته.
بۆ گوێگرتن له درێژه‌ی ڕاپۆرته‌كه كه له لایه‌ن سه‌لاحی پیرۆتی‌یه‌وه وه‌رگێڕاوه، كلیكی ئه‌و ئۆدیۆ فایله‌ی سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بكه.