بۆ ئه‌ڵقه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش، به‌رنامه‌ی فه‌رهه‌نگ و تۆره‌ی کوردی هێشتا هه‌ر میواندارێتی هونه‌رمه‌ندی شانۆیی فرمێسک موسته‌فا ده‌کات.
له‌م به‌رنامه‌یه‌دا، خانم فرمێسک باس له ڕه‌سه‌نایه‌تی و داهێنان له شانۆی کوردی‌دا ده‌کات و ده‌ڵێت شانۆی کوردی، شانۆیه‌کی لاسایی کردنه‌وه‌یه و تایبه‌تمه‌ندێتی خۆی وه‌رنه‌گرتووه. پێشی وایه له به‌رهه‌مهێنانی کارێکی هونه‌ریدا، هه‌ر له ده‌ق و نواندن و ڕووناکی و جوڵه و ده‌رهێنان و هه‌ر هه‌موو به‌رجه‌سته‌کانی تریش پێکه‌وه داهێنان پێک دێنن. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت داهێنان کاتێک ده‌بێت که تۆ له کاره‌کانت‌دا خۆتت دۆزیبێته‌وه و بتوانیت شته ناشرینه‌کانی خۆت ببینی و شته جوانه‌کانت په‌ره پێبده‌یت.
بۆ گوێگرتن له ته‌واوی به‌رنامه‌که، کلیکی ئه‌و فایله ده‌نگی‌یه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بکه.