دادگای باڵای عێراقی حوکمی مردنی به‌سه‌ر "عه‌لی کیمیایی" ئامۆزای سه‌دام‌دا سه‌پاند و بڕیاره له سێداره بدرێت بۆ ئه‌و ڕؤڵه‌ی بینیوییه‌تی له میانه‌ی شاڵاوه‌کانی ئه‌نفالی دژ به کورده‌کان له ساڵانی 1980 کاندا.
عه‌لی ئه‌لحه‌سه‌ن ئه‌لمه‌جید به "عه‌لی کیمیایی" ناسراو بوو به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌رپرسی ئه‌و هێرشه کیمیاییه بوو که له ساڵی 1988 دا کرایه سه‌ر شاری هه‌ڵه‌بجه.
هه‌مان دادگای ناوبراو سزای مردنی به‌سه‌ر دوو تاوانباری تری سه‌ر به ڕژێمی پێشووی عێراقی‌دا سه‌پاند که بریتین بوون له جێگری پێشووی به‌ڕێوبه‌ری هه‌ڵمه‌ته‌کانی هێزه‌کانی له‌شکری عێراقی ره‌شید موحه‌ممه‌د و وه‌زیری پێشووی به‌رگری عێراقی سوڵتان هاشم ئه‌حمه‌د ئه‌لتایی.
هه‌روه‌ها دوو کاربه‌ده‌ستی پێشووی ده‌زگای زانیاری عێراقی، فه‌رحان موتڵه‌ق ساڵح و سابر ئه‌لدوری، حوکمی زیندانیکردنی هه‌تاهه‌تاییان به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.
به‌ڵام دادگا تاوانه‌کانی له‌سه‌ر فه‌رمانداری پارێزگای موسڵ تاهیر ئه‌لعانی لابرد به‌هۆی نه‌بوونی به‌ڵگه‌ی پێویست بۆ تاوانبارکردنی.
لێکۆڵه‌ره‌وانی داد ده‌ڵێن زیاتر له 180 هه‌زار کورد له میانه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌کانی ئه‌نفال‌دا کوژراون و به هه‌زاره‌ها گوندیش ڕووخێنران و وێران کران.
ده‌سته‌ی پارێزه‌رانی به‌رگریش ده‌ڵێن ئه‌و هه‌ڵمه‌تانه کرانه سه‌ر کورده‌کان به‌هۆی ئه‌وه‌ی له ساڵانی دوایی شه‌ڕی هه‌شت ساڵه‌ی نێوان عێراق و ئێران‌دا، کورده‌کان یارمه‌تی ئێرانیان داوه.