له ڕۆژی 20 ی مانگی شه‌شی ساڵی 2007دا، کۆنفرانسێکی تایبه‌ت به پاشه‌ڕۆژی که‌رکوک له ناوه‌ندی وودرۆ وڵسن به‌ڕێوه چوو. له‌و کۆنفرانسه‌دا، هه‌ر یه‌که له ڕۆژنامه‌وان و شاره‌زای سیاسی تورک جه‌نگیز چاندار و شاره‌زای سیاسه‌تی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هێنری بارک ووته‌بێژی سه‌ره‌کی بوون.
بێ له گرنگی ئابوری شاری که‌رکوک و گرنگی ئه‌م شاره له لایه‌ن کورده‌کان به تایبه‌ت ئه‌گه‌ر هاتوو هه‌رێمێکی فیدرالی یان ده‌وڵه‌تێکی کوردی دابمه‌زرێت، ئه‌وا جه‌نگیز چاندار باوه‌ڕی وایه که که‌رکوک له لای تورکیا مانایه‌کی که‌لتوریشی هه‌یه.
چاندار ده‌ڵێت " هه‌رجارێک که ناوی که‌رکوک ده‌هێنرێت، که‌رکوک له لای تورکه‌کان به شارێکی مێژوویی تورکیا یان تورکمانه‌کان له قه‌ڵه‌م ده‌درێت و ئێمه په‌یوه‌ندییه‌کی که‌لتوری گه‌لێ گرنگمان له‌گه‌ڵیدا هه‌یه."
جه‌نگیز چاندار ڕۆژنامه‌وانێکی ناوداری ڕۆژنامه‌ی"Turkish Daily News" ه و له زانکۆی که‌لتوری ئه‌سته‌نبول مامۆستایه و شاره‌زایی له مێژوو و سیاسه‌تی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست‌دا هه‌یه. چاندار زۆر به ئاشکرایی گوتویه‌تی تورکیا حه‌ساسی‌یه‌تی له به‌رامبه‌ر که‌رکوک هه‌یه.
له لایه‌کی دیکه، پرۆفیسۆر هێنری بارکی سێ خه‌می تورکیای له باکوری عێراق خسته به‌رچاو. بارکی گوتی بێ له که‌رکوک و په‌که‌که، خه‌می ئه‌گه‌ری دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆی کوردی هه‌یه. هه‌روه‌ها گوتی تۆ ئه‌گه‌ر زیاتر بچیته ناوه‌ڕۆکی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه، ئه‌وا ده‌بینیت خه‌می گه‌وره‌ی تورکیا، ده‌وڵه‌تی کورییه و ئه‌وه‌ش بۆته بابه‌تی سه‌ره‌کی شه‌ڕی نێوان له‌شکر و حکومه‌تی تورکیا.
هێنری بارکی پرۆفیسۆره و سه‌رۆکی به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته له زانکۆی لیهای له ویلایه‌تی په‌نسلڤانیا و شاره‌زایی له کاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست‌دا هه‌یهه و به تایبه‌تی په‌یوه‌ندی نێوان تورکیا و کورده‌کان.
بۆ گوێگرتن له درێژه‌ی ڕاپۆرته‌که، کلیکی ئه‌و فایله ده‌نگی‌یه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بکه.