چوارلایه‌نی به‌شداربوو له وتووێژی ئاشتی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست‌دا له ڕۆژی سێ شه‌ممه‌دا له ئورشه‌لیم كۆده‌بنه‌وه بۆ یه‌كه‌م وت‌ووێژیان له‌و ده‌مه‌وه‌ی ملیتانه‌كانی گروپی حه‌ماس كۆنتڕۆڵی كه‌رتی غه‌زه‌یان گرته ده‌ست.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی، كاربه‌ده‌ستان پشتڕاستیان كرده‌وه كه شاندی ووڵاته یه‌کگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، ڕوسیا و یه‌کێتی ئه‌وروپا باس له دووایین ڕووداوه‌كانی هه‌رێمه‌كه ده‌كه‌ن. ئه‌م كۆبونه‌وه‌یه دوابه‌دوای كوبونه‌وه‌یه‌کی یه‌ک ڕۆژی نێوان سه‌رۆك وه‌زیری ئیسرائیل ئیهۆد ئۆلمێرت و سه‌رۆكی فه‌له‌ستینی مه‌حمود عه‌باس له میسر دێت. نوێنه‌رانی میسر و ئوردنیش به‌شداری له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه‌دا ده‌كه‌ن كه له شه‌ره‌م ئه‌لشێخی هاوینه هه‌واری میسر به‌ڕێوه ده‌چێت.
جێی باسهه، هه‌وڵه‌كانی ئاشتی زۆر ئاڵۆزتربووه به‌هۆی بوونی دوو حكومه‌تی فه‌له‌ستینی. كه‌رتی غه‌زه له‌لایه‌ن حه‌ماسه‌وه حوكمڕانی ده‌کرێت و كه‌ناری ڕۆژئاواش له‌لایه‌ن گروپی فه‌تحی به‌ڕێز عه‌باسه‌وه به‌ڕێوه ده‌برێت. ووڵاته یه‌کگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، ئیسرائیل و ووڵاته میانه‌ڕه‌وه‌كانی عه‌ره‌بیش هه‌وڵی پشتیوانی كردن له به‌ڕێز عه‌باس ده‌ده‌ن.