هه‌لیكۆپته‌ره‌كانی له‌شكری ئه‌مه‌ریكی هێرشیان كرده سه‌ر ناوچه‌یه‌كی شه‌ڕ و پێكدادان له نزیك باقوبه له پارێزگای دیاله له باكوری به‌غدا و له ئاكامدا 17 چه‌كداری ئه‌لقاعیده‌یان كوشتووه.
ئه‌و شهڕوپێكدادانانهش به‌شێك بوون له هه‌ڵمه‌تێكی گه‌ڕان و پشكنینی ماڵ به ماڵ له لایه‌ن له‌شكری ئه‌مه‌ریكییه‌وه به ئامانجی نه‌هێشتنی ڕه‌گ و ڕیشه‌ی یاخبوان له ناوچه‌كانی پایته‌ختی عێراقیدا.
هه‌ر له ڕۆژی هه‌ینیدا، له‌شكری ئه‌مه‌ریكی له عێراق ڕایانگه‌یاند ڕۆژی پێنج شه‌ممه سه‌ربازێكی ئه‌مه‌ریكی له میانه‌ی پێكدادانێكدا له باشوری خۆرئاوای به‌غدا كوژراوه. به‌م شێوه‌یه ژماره‌ی قوربانییه‌كان له ڕۆژی سێشه‌ممه‌وه گه‌یشتۆته به لایه‌نی كه‌مه‌وه 15 سه‌رباز.
وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكاش، رۆبه‌رت گه‌یتس ده‌ڵێت هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكی له عێراق دووچاری شه‌ڕوپێكدادانی توند بوونه‌ته‌وه به تایبه‌تی له‌و ناوچانه‌ی كه بۆ ماوه‌یه‌ك ده‌بێت چۆڵیان كردوون.