Accessibility links

ڕێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ بانگه‌شه‌ی ئێران ده‌که‌ن چیتر لاوانی ژێر ته‌مه‌نی 18 له سێداره‌ نه‌ده‌ن


ڕێکخراوێکی مافی مرۆڤی نێونه‌ته‌وه‌یی داوا له ئێران ده‌کات چیتر که‌سانی خوار ته‌مه‌نی 18 ساڵی له سێداره‌ نه‌ده‌ن یاخود ئیعدام نه‌که‌ن.

ڕێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤ ده‌ڵێت ئێران له هه‌موو ووڵاتێکی دیکه‌ی جیهان زیاتر، که‌سانی خوار ته‌مه‌نی 18 له‌ سێداره‌ ده‌ده‌ن. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت ئێران له ساڵی 2004 ه‌وه‌ 17 حاڵه‌تی له سێداره‌دانی له‌و شێوه‌یه‌ی به‌خۆوه‌ بینیوه‌. ڕێکخراوه‌که‌ ده‌شڵێت هه‌ندێک له‌و منداڵه‌ هه‌زره‌کارانه‌ حوکمی مردنیان به‌ سه‌ردا دراوه‌ بۆ ئه‌و تاوانانه‌ی له ته‌مه‌نی 15 ساڵیدا ئه‌نجامیان داوه‌.

کاربه‌ده‌ستێکی ڕێکخراوه‌که‌ گوتویه‌تی پێویسته‌ ئێران به‌ جێبه‌جێکردنی ئه‌رکه‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانی‌یه‌وه‌ پابه‌ند بێت و له سێداره‌دانی منداڵانی هه‌رزه‌کار قه‌ده‌غه‌ بکات.

ڕێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤ ده‌ڵێت ته‌نها ووڵاتی دیکه‌ که‌ منداڵانی هه‌رزه‌کارییان له سێداره‌ داوه‌ له دوای ساڵی 2004 ه‌وه‌ بریتین له سودان که‌ دووانی له سێداره‌داوه‌، هه‌روه‌ها چین و پاکستان که هه‌ریه‌که‌یان یه‌کێکیان له سێداره‌داوه‌.

XS
SM
MD
LG