سه‌رۆکی عێراقی جه‌لال تاڵه‌بانی ڕۆژی چوارشه‌ممه گه‌یشته په‌کین به‌و نیازه‌ی ووتوێژ له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی چینی‌دا بکات سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ردوو ووڵات و هاوکاریکردن له بازرگانی نه‌وت و لێخۆشبوو‌ن له قه‌رزه‌کانی عێراق.
پێشبینی ده‌کرێت سه‌رۆکی عێراقی له میانه‌ی سه‌ردانه شه‌ش ڕۆژییه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی چینی هو ژینتا‌و و کاربه‌ده‌ستانی تری حکومه‌ت‌دا کۆببێته‌وه.
به‌ڕێز تاڵه‌بانی پێش ئه‌وه‌ی عێراق به‌جێ بهێڵێت و به‌ره‌و چین به‌ڕێ بکه‌وێت، هیواداربوو که چین له قه‌رزه‌کانی عێراق خۆش بێت.
ئاژانسی هه‌واڵی ڕه‌سمی چین ڕاده‌گه‌یه‌نێت که‌وا هه‌ردوولا چه‌ند ڕێکه‌وتنێک مۆر ده‌که‌ن سه‌باره‌ت به هاوکاریکردن له چه‌ند بوارێکی وه‌ک په‌روه‌رده و خوێندن و ته‌ندروستی‌دا. پێشبنینش ده‌کرێت، تاڵه‌بانی داوا له چین بکات ڕێکه‌وتنێکی 1 ملیار و دوو سه‌د ملیۆن دۆلاری ببوژێننه‌وه که سه‌باره‌ت به ناردنه ده‌ره‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌کانی بیره‌نه‌وتی ئه‌لئه‌حداب پێشتر مۆر کراوه.
ئه‌م ڕێکه‌وتنه سه‌ره‌تا له ساڵی 1997 دا له‌گه‌ڵ ده‌زگای په‌ترۆلی نیشتمانی چین‌دا مۆرکراوه و ده‌شێت ده‌ست به کارکردنه‌وه‌ی بکرێت ده‌ستبه‌جێ دوای په‌سه‌ندکردنی یاسای نوێی نه‌وت و گاز له لایه‌ن په‌رله‌مانی عێراقی‌یه‌وه.
ئه‌گه‌ر یاسای نه‌وتی عێراقی په‌سه‌ند بکرێت ئه‌وا سه‌رچاوه نه‌وتی‌یه‌کانی عێراق بۆ کۆمپانیا بیانی‌یه‌کان کراوه ده‌بن. جێی باسه، سه‌رۆک وه‌زیری عێراقی نوری ئه‌لمالکی و کابنه‌تی حکومه‌ته‌که‌ی ئه‌و یاسا پێشنیارکراوه‌یان په‌سه‌ند کردووه.