وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌ڵێن نیازیان هه‌یه سه‌رله‌نوێ ده‌ست بكه‌ن به یارمه‌تیدانی ڕاسته‌وخۆی حكومه‌تی نوێی فه‌له‌سـتینیـیه‌كان كه گروپـی
میلیشـیاكانی حه‌ماسی تیادا نه‌بێت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه كۆنده‌لیزا ڕایس ڕۆژی دووشه‌ممه له واشـنتۆن ڕایگه‌یاند كه‌وا ئه‌مریكا په‌یوه‌ندی ئاسایی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فه‌له‌سـتیـنیـیه‌كاندا ده‌بێت.
پـێشـتر سه‌رۆكی ڕێبازی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا گوتی یه‌كێتیـیه‌كه‌یان نیازی هه‌یه سه‌رله‌نوێ ده‌سـتبكات به یارمه‌تیدانی حكومه‌تی نوێی فه‌له‌سـتینـیـیه‌كان له كه‌ناری ڕۆژئاوا.
خافێر سۆلانا ڕۆژی دووشه‌ممه ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ی دا، واته ڕۆژێـك پاش ئه‌وه‌ی وه‌زیرانی كابـینه‌ی حكومه‌تی نوێی فه‌له‌سـتینی له‌به‌رده‌م سه‌رۆك مه‌حمود عه‌باسدا سوێندی یاسایـیان خوارد.
كاربه‌ده‌سـتانی فه‌له‌سـتیـنی ده‌ڵێن سه‌رۆكی ئه‌مریكی جۆرج بوش په‌یوه‌ندیـیه‌كی ته‌له‌فونی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك عه‌باسـدا كردووه و پـشـتیوانی خۆی بۆ ده‌ربڕیوه.
كاربه‌ده‌سـته‌كه گوتیشی عه‌باس به سه‌رۆك بوشی گوتووه كاتی ئه‌وه هاتووه سه‌رله‌نوێ ده‌رگا له‌به‌رده‌م وتووێـژكردنه‌كانی ئاشـتیدا واڵا بكه‌ین.
سه‌رۆك وزه‌یری ئیسرائیلیش ئێهود ئۆڵمه‌رت ده‌ڵێت وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی نوێی فه‌له‌سـتینیـیه‌كاندا بۆ ئاشتی كار ده‌كات ئه‌گه‌ربێت و بـبێته هاوپه‌یمانێـكی ڕاسته‌قینه له كه‌ناری ڕۆژئاوادا.