ئاژانسی چاودێری ناوه‌كی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌ڵێت هه‌فته‌ی داهاتوو تیمێـكی پـشـكنه‌ران ڕه‌وانه‌ی كۆریای باكور ده‌كات بۆ وتووێـژكردن له‌سه‌ر چۆنێتی
چاودێریكردنی داخستنی ڕیاكته‌ری ناوه‌كی ئه‌و وڵاته له یۆنگبیۆن.
ڕۆژی دووشه‌ممه ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆم IAEA كه بنكه‌كه‌ی له ڤیه‌نـنایه ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند، ئه‌وه‌ش پاش دوو ڕۆژ له‌وه‌ی كۆریای باكور بانگهێشتی پـشـكنه‌رانی كردبوو.
ئاژانسه‌كه گوتیشی پـشـكنه‌ره‌كان ڕۆژی دووشه‌ممه 25 ی مانگی شه‌ش ده‌گه‌نه كۆریای باكور.
وتووێـژكاری باڵای وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاش بۆ مه‌سه‌له‌ی به‌رنامه‌ی ناوه‌كی كۆریای باكور ده‌ڵێت بۆی هه‌یه پـیۆنگ‌یانگ ڕیاكته‌ره ناوه‌كیـیه سه‌ره‌كیـیه‌كه‌ی خۆی له چه‌ند هه‌فته‌یه‌كدا دابخات. یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كرسـتۆفه‌ر هێـڵ ڕۆژی دووشه‌ممه له په‌كین ئه‌م قسـه‌یه‌ی كرد.
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه كاربه‌ده‌سـتێـكی كۆریای باكور به ئاژانسی ئنته‌رفاكسی ڕوسیایی گوت كه‌وا پـیۆنگ‌یانگ به‌نیازه له دوا دوو هه‌فته‌ی مانگی حه‌وتدا ڕیاكته‌ره‌كه‌ی دابخات.
شـایانی ئاماژه پـێـكردنه كۆریای باشور و وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و چین و ژاپـۆن و ڕوسیا به‌ڵێنیان به كۆریای باكور داوه كه له‌بری داماڵینی چه‌كه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی په‌یوه‌ندی دیبلۆماسی باشتری له‌گه‌ڵدا بـبه‌ستن و هه‌روه‌ها كۆمه‌كی سووته‌مه‌نی بكه‌ن.