Accessibility links

هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عێراق 20 گومانباری تێرۆریست ده‌كوژن


له‌شـكری ئه‌مریكا له‌ عێراق ده‌ڵێت سه‌ربازه‌كانی له‌ كرده‌وه‌یه‌كدا له‌ دژی تۆڕێـك كه‌ چه‌ك له‌ ئێرانه‌وه‌ بۆ عێراق ده‌گوێزێته‌وه‌ 20 گومانباری تێرۆریسـتیان كوشـتووه‌.

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ شه‌ڕه‌كه‌ له‌ باشوری عێراق له‌ دژی میلیشـیاكانی سوپای مه‌هدی سه‌ر به‌ مه‌لای توندڕه‌وی شیعه‌ موقته‌دا ئه‌لسه‌در هه‌ڵـگیرسـا.

ڕاگه‌یاندنێـكی له‌شـكری ئه‌مریكا ده‌شڵێت 6 گومانباری تێرۆریستی دیكه‌ش برینداربوون و یه‌كێـكیش ده‌سـتگیركراوه‌ له‌ ده‌می ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی كه‌ له‌ عماره‌ و مه‌جه‌ر ئه‌لكه‌بیر به‌ڕێوه‌چووه‌.

ده‌شـڵێن ئه‌و تۆڕه‌ تێرۆریسـته‌ به‌وه‌ش ناسراون كه‌ میلیتانه‌كان له‌ عێراقه‌وه‌ بۆ ئێران بۆ مه‌شقـپـێـكردن ده‌به‌ن.

له‌ ناصریـیه‌ش له‌ ده‌می شه‌ڕێـكدا له‌ نێوان پـۆلیسی عێراقی و چه‌كداره‌كانی سوپای مه‌هدی 4 كه‌س كوژران و 50 كه‌سی تریش برینداربوون.

له‌ به‌غداش پـۆلیسی عێراقی ده‌ڵێت له‌ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی 2 ئۆتۆمبیل له‌ ڕیزێـكی وه‌سـتان بۆ وه‌رگرتنی به‌نزین 7 كه‌س كوژران.

له‌ فه‌لوجه‌ش ئۆتۆمبیلێـك ته‌قیه‌وه‌ته‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ به‌لایه‌نی كه‌م 3 كه‌س كوژراون.

هاوكات كۆمانداری هێزه‌كانی له‌شـكری ئه‌مریكا له‌ عێراق ده‌ڵێت هه‌ندێ دیارده‌ی هیوابه‌خشیش به‌دی ده‌كرێن، وه‌كو كه‌مبوونه‌وه‌ی توندوتیژی تایه‌فه‌گه‌ری له‌و ده‌مه‌وه‌ی هێزی ئه‌مریكی زیاتر گه‌یشـتۆته‌ ناو به‌غدا.

XS
SM
MD
LG