Accessibility links

ناهید به‌همه‌نی ده‌رباره‌ی كۆنگره‌یه‌كی ئۆپـۆزیسـیۆنی ئێرانی له‌ پاریس ده‌دوێت


ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ڕێـكه‌وتی 17 ی مانگی شه‌ش كۆتایی به‌ كاره‌كانی كۆنگره‌یه‌كی سێ ڕۆژی‌ له‌ پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسـا هات كه‌ به‌ مه‌به‌ستی پـێـكهێنانی به‌ره‌یه‌كی دیموكراسیخواز له‌ ئێران به‌سـترا. له‌و كۆنگره‌یه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ كۆمه‌ڵ و ڕێـكخراو و كه‌سـایه‌تی به‌رهه‌ڵـسـتكاری ئێرانی تیایدا به‌شـداریان كرد.

له‌و باره‌یه‌وه‌ هاوكارمان موعته‌به‌ر شیروانی وتووێـژێـكی له‌گه‌ڵ به‌شـداربوویه‌كی كۆنگره‌كه‌، ناهید به‌همه‌نی ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سـیاسی كۆمه‌ڵه‌ی شۆرشـگێڕانی كوردسـتان سـازداوه‌.
ده‌توانن گوێـبیـستی ده‌قی وتووێـژه‌كه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلـیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌، ماوه‌كه‌ی 7 خوله‌كه‌.

XS
SM
MD
LG