Accessibility links

ســه‌رۆك بــوش لــه‌ ئـه‌لـــبانــیا


له‌ماوه‌ی ده‌ سـاڵی ڕابردوو ئه‌لبانیا به‌ قۆناغێـكی گواسـتنه‌وه‌دا ڕه‌ت بووه‌ له‌ چـل و شه‌ش سـاڵ كۆمۆنیزمه‌وه‌ به‌ره‌و دیموكراسیـیه‌تێـكی فره‌ حزبی و سیستمی ئابوری بازاڕی ئازاد. له‌میانه‌ی سه‌ردانێـكی ئه‌م دوایـی‌یه‌دا بۆ ئه‌و ناوه‌ سه‌رۆك جۆرج ده‌بلیو بوش گوتی ئه‌لبانیا "وڵاتێـكه‌ كه‌ كه‌له‌پـچه‌كانی كۆمه‌ڵـگای چه‌وسێنه‌ری فڕێ داوه‌ و هه‌نووكه‌ جیهان نیشـان ده‌دات كه‌ چی ده‌شێت بكرێت."

ئه‌لبانیا هه‌روه‌ها ڕۆڵی خۆی ده‌بینێت بۆ پـشـتیوانكردنی دیموكراسیـیه‌ت له‌ ده‌ره‌وه‌دا. وڵاته‌كه‌ سه‌د و بیستی له‌ هه‌ره‌ كۆماندۆسه‌ باشه‌كانی ڕه‌وانه‌ی عێراق كردووه‌. سه‌رۆك وه‌زیران ساڵح بریشه‌ ڕایگه‌یاند ئه‌لبانیا هه‌روه‌ها به‌م زووانه‌ سه‌د و ده‌ سه‌ربازی له‌ ئه‌فغانسـتان زیاد ده‌كات، جگه‌ له‌ یه‌كه‌كه‌ی كه‌ له‌و ناوه‌دایه‌. به‌ڕێز بریشه‌ ڕایگه‌یاند " ئه‌لبانیـیه‌كان زۆر شـانازی به‌ دۆسـتایه‌تیـیان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ده‌كه‌ن و هاوكاریكردنیان بۆ وڵاته‌كه‌تان له‌ شه‌ڕی دژ تێرۆریزمی جیهانیدا. هه‌روه‌ها بوونیان له‌ پاڵ ئێوه‌دا له‌ عێراق و ئه‌فغانسـتان."

به‌ڕێز بوشیش سوپاسی ئه‌لبانیـیه‌كانی كرد بۆ به‌شـداریـكردنیان له‌ ئه‌فغانسـتان و عێراقدا:

سه‌رۆك بوش گوتی " ئه‌لبانیـیه‌كان ترس و تۆقاندنی زۆرداری ده‌زانن. هه‌ر بۆیه‌ كارده‌كه‌ن بۆ هێنانه‌ كایه‌ی ئومێدی ئازادی بۆ ئه‌و خه‌ڵـكانه‌ی كه‌ نه‌یانچێشـتووه‌. ئه‌وه‌ش هه‌وڵێـكی پـیرۆزه‌ و خۆبه‌ختكردنه‌، وه‌ من به‌ خۆبه‌ختكردنیان ده‌زانم."

ئه‌لبانیا هه‌روه‌ها ئومێده‌واره‌ بـچێـته‌ پاڵ هاوبه‌ندی ناتۆوه‌. ئه‌لبانیا هه‌ندێـك له‌ ڕیفۆرمه‌كانی به‌جێـهێناوه‌ كه‌ بۆ به‌ ئه‌ندامبوون پـێویسـته‌. هه‌رچه‌ندێـكه‌ ڕیفۆرمی تری سـیاسی و له‌شـكریش پـێویسـته‌ ئه‌نجام بدرێت كه‌ بریـتیـیه‌ له‌ ڕیفۆرمه‌كانی دیموكراسی و ڕۆڵی یاسا و هه‌روه‌ها هه‌وڵه‌كانی دژ تاوانی ڕێـكخراو و گه‌نده‌ڵی. وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاش پـشـتیوانی له‌ هه‌وڵی ئه‌لبانیا ده‌كات بۆ چوونه‌ پاڵ ناتۆوه‌ و پابه‌نده‌ به‌ یارمه‌تیدانی وڵاته‌كه‌ تا مه‌رجه‌كان به‌جێبهێنێت.

كۆسۆڤۆش كێشه‌یه‌كی گرنگی تره‌ له‌ ئه‌لبانیا چونكه‌ زۆرینه‌ی دانیشـتوانی هه‌رێمه‌كه‌ ئه‌لبانی نه‌ژادن. سه‌رۆك بوش پـشـتیوانیـیه‌كی به‌هێزی ده‌ربڕی بۆ پـلانه‌ هه‌نووكه‌یـیه‌كه‌ی له‌به‌رده‌م نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كاندایه‌ كه‌ سه‌ربه‌خۆیی كۆسۆڤۆی لێ ده‌كه‌وێته‌وه‌. له‌ هه‌مان كاتدا وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا پـشـتـگیری ده‌كات له‌ خواسـتی سـڕبیا بۆ په‌یوه‌ندیـیه‌كی نزیـكتر له‌گه‌ڵ خۆرئاوا بۆ به‌ ئه‌ندامبوونێـكی به‌هێزی ناتۆش.

خه‌ڵكی ئه‌لبانیاش هه‌روه‌ها پابه‌ندن به‌ زاڵبوون به‌سه‌ر میراتی كۆمۆنیست له‌ چه‌وسـاندنه‌وه‌ و هه‌ژاری. سه‌رۆك وه‌زیران سـاڵح بریشه‌ ده‌ڵێت " سه‌ره‌ڕای ئه‌و ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌یه‌ی وڵاته‌كه‌مان پـێـیدا ڕه‌تبووه‌ به‌ڵام ئه‌لبانیـیه‌كان به‌ ئازادی گه‌یشـتوون."

XS
SM
MD
LG