سه‌رۆكی فه‌له‌سـتینیـیه‌كان مه‌حمود عه‌باس كابینه‌ی ته‌نگه‌تاوی سوێنداوه بۆ ئه‌وه‌ی جێـگای حكومه‌تی هاوبه‌ندی حه‌ماس و بزوتنه‌وه‌ی فه‌تح بگرێته‌وه كه بڕیاری
هه‌ڵـوه‌شـاندنه‌وه‌ی دابوو پاش ئه‌وه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو حه‌ماس كۆنتڕۆڵی غه‌ززه‌ی به شه‌ڕ گرته ده‌ست.
كابینه‌كه له‌لایه‌ن ئابوریناسی به‌ناوبانگ سه‌لام فه‌یاض كه وه‌ك وه‌زیری دارایـیش خزمه‌ت ده‌كات به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه وه‌زیرانی نوێ له بینای سه‌رۆكایه‌تی له ڕامه‌ڵـڵا له كه‌ناری ڕۆژئاوای داگیركراو له‌لایه‌ن ئیسرائیل سوێند دران.
پاش ڕێوڕه‌سمی سوێند خواردن سه‌رۆك عه‌باس له فه‌رمانێـكیدا كۆمه‌ڵانی چه‌كداری حه‌ماسی به نایاسایی ڕاگه‌یاند.
ئه‌و به‌ربه‌ندیـیه میلیتانی حه‌ماس ناسراو به هێزی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و كۆمه‌ڵانی چه‌كداری دیكه‌ی حه‌ماسیش ده‌گرێته‌وه.
له فه‌رمانه‌كه‌دا هاتووه كه هه‌ر كه‌سـێـك تێـكه‌ڵاوی ئه‌و كۆمه‌ڵانه بێت ئه‌وا سـزا ده‌درێت.
پـێشـتر سه‌رۆك وه‌زیری ئیسرائیل ئێهود ئۆڵمه‌رت گوتی پـێـكهێنانی كابینه‌یه‌كی نوێی ته‌نگه‌تاوی فه‌له‌سـتینیـیه‌كان ده‌رفه‌تی نوێی بۆ ئاشـتی خولقاند.
به‌ڕێز ئۆڵمه‌رت له ته‌ل ئه‌بیبه‌وه و به‌ر له‌وه‌ی به‌ره‌و ئه‌مریكا بكه‌وێته ڕێ بۆ دیداری له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بوش به په‌یامنێرانی گوت حكومه‌تێـك كه گروپـی حه‌ماسی تێدا نه‌بێت هاوپه‌یمانێتی.
ئۆڵمه‌رت سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه گه‌یشته ئه‌مریكا.