كاربه‌ده‌سـتانی پـۆلیسی ئه‌فغانی ده‌ڵێن ڕۆژی یه‌كشه‌ممه و له كابوڵی پایته‌خت بۆمبێـك له ناو پاسێـكدا ته‌قیوه‌ته‌وه و له‌ت‌وپه‌تی كردووه، وه له‌ئاكامدا نزیكه‌ی 35 كه‌س
كوژراون.
كاربه‌ده‌سـتان ده‌شڵێن پاسه‌كه كه هی ئه‌كادیمیـیه‌ی پـۆلیس بووه و ژماره‌یه‌ك له پـۆلیسی نوێی تیادا بووه، له نزیـك بنكه‌یه‌كی پـۆلیس له ناوچه‌یه‌كی قه‌ره‌باڵغی شـاره‌كه‌دا ته‌قێنراوه‌ته‌وه.
زۆربه‌ی قوربانیـیه‌كان ئه‌فسه‌ر و پـۆلیسی نوێ بوون، وه مه‌زه‌نده ده‌كرێت ژماره‌ی برینداره‌كانیش له نێوان 10 بۆ 35 كه‌س بـبن, كه هه‌ندێـكیان وه‌ك باسی لێ ده‌كرێت خه‌ڵـكی سڤیل بوون.
ده‌سه‌ڵاتداران سه‌رگه‌رمی ئه‌وه‌ن كه ئایا ته‌قینه‌وه‌كه به‌هۆی كرده‌وه‌یه‌كی خۆكوژیـیه‌وه بووه، وه یان به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێـكه‌وه بووه كه له پاسه‌كه‌دا چێنرابێت.
شـایانی ئاماژه پـێـكردنه ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌ی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه به ترسناكترین هێرش داده‌نرێت كه له دوای ڕوخاندنی تاڵیبانه‌وه له 2001 دا له كابوڵـدا ڕووبدات.
بزوتنه‌وه‌ی تاڵیبان به‌رپـرسـیارێـتی خۆیان له ته‌قینه‌وه‌كه ڕاگه‌یاند.