ڕۆبه‌رت گه‌یتسی وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا سێهه‌م گه‌وره كاربه‌ده‌ستی ئه‌مریكیـیه كه له‌م هه‌فته‌یه‌دا سه‌ردانی عێراق بكات، دوای جێـگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا جۆن نیگرۆپـۆنتێ و كۆمانداری هێزه‌كانی ئه‌مریكا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئه‌دمێراڵ ولیه‌م فاڵۆن.
هه‌رسێـكیشـیان جه‌ختیان له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ئاشـتبوونه‌وه‌ی نیشـتیمانی كردووه.
له‌و باره‌یه‌وه هاوكارمان به‌ڵـێن سـاڵح گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ هیوا عوسـمان ڕاوێژكاری میدیای سه‌رۆكی عێراقی سـازداوه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 6 خوله‌كه.