كاربه‌ده‌سـتانی ئه‌فغانی ده‌ڵێن خۆكوژێـك خۆی له نزیـك كاروانێـكی هێزه‌كانی بـیانی له باكوری ئه‌فغانسـتاندا ته‌قاندۆته‌وه، وه له‌ئاكامدا هاوڵاتیـیه‌كی سڤیل كوژراوه و 6 ی
كه‌سی تریش برینداربوون.
هێرشه‌كه ڕۆژی شه‌ممه له شـاری مه‌زاری شه‌ریف ڕوویداوه، وه چوارهه‌م ته‌قینه‌وه‌یه كه له ماوه‌ی دوو ڕۆژدا له ئه‌فغانسـتاندا ڕووبدات.
پـێشتر هه‌ر ڕۆژی شه‌ممه ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌فغانی ڕایانگه‌یاند كه‌وا له‌ئاكامی هێرشـێـكی خۆكوژی نزیـك كاروانێـكی له‌شـكری ناتۆوه له كابوڵی پایته‌خت 4 كه‌سی سڤیل گیانیان له‌ده‌ستداوه و 5 كه‌سی تریش برینداربوون، وه له ناویاندا كه‌سێـكی بیانی تیادا بووه.
هه‌مان سه‌رچاوه ده‌ڵێت ڕۆژی شه‌ممه ئه‌و هێرشبه‌ره‌خۆكوژه به ئۆتۆمبیلێـكی بۆمبڕێژكراوه‌وه له ناوچه‌ی ڕۆژئاوای كابوڵ خۆی كردووه به ناو ڕیزێـك ئۆتۆمبیل‌دا.
كاربه‌ده‌سـتانی پـۆلیسی كابوڵ ده‌ڵێن له به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ئه‌و هێرشه‌دا سه‌ربازه‌كانی ئه‌مریكا ده‌سـتیان به ته‌قه‌كردن كردووه، وه ده‌رئه‌نجام به هه‌ڵه كه‌سـێـكی سڤیلی ئه‌فغانیـیان كوشـت و یه‌كێـكی تریشـیان برینداركرد. گه‌واهیده‌ران ده‌ڵێن ڕووداوه‌كه بووه مایه‌ی توڕه‌بوونی خه‌ڵـكی سـڤیلی ئه‌و ناوچه‌یه هه‌ر بۆیه كاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مریكی سه‌رقاڵی لـێـكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌و ڕووداوه‌ن.
شـایانی باسه هێزی هاوپه‌یمانان به ڕابه‌رایه‌تی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ئه‌فغانیدا له شه‌ڕی میلیشـیا تاڵیباندان له‌وه‌تای له سـاڵی 2001 وه له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتیان لابردوون، وه له سـاڵی ڕابردووشه‌وه شه‌ڕه‌كان سه‌ختـتر بووه.
ڕێـكخراوه مرۆیی‌یه‌كانیش ده‌ڵێن زیاتر خه‌ڵـكی سڤیل بوونه‌ته قوربانی ئه‌و شه‌ڕانه.