مه‌شق كردنی وه‌رزش یارمه‌تی كۆنترۆڵكردنی په‌ستانی خوێن ده‌دات. توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ده‌گاته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه مه‌شقی وه‌رزشی یارمه‌تی ئه‌و نه‌خۆشانه ده‌دات كه به ده‌ست په‌ستانی به‌رزی خوێنه‌وه ده‌ناڵێنن.
بۆ كۆنترۆڵكردنی لێدانی دڵ و نزمكردنه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن، *زانكۆی ساوۆ پاوڵۆ به‌شی په‌یمانگای دڵ له به‌رازیل ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ی ئه‌نجامدا به سه‌رپه‌رشتیاری دكتۆر ماتییه‌س لاترێزا و چه‌ند هاوكارێكی تری. ئه‌م ده‌سته‌یه بۆ ماوه‌ی چوار مانگه تاقیكردنه‌وه‌كانیان له‌سه‌ر 11 نه‌خۆشی په‌ستانی به‌رزی خوێن ئه‌نجامدا كه ڕۆژانه بۆ ماوه‌ی سێ كاتژمێر مه‌شقی وه‌رزشیان پێده‌كرا له‌گه‌ڵ 12 كه‌سی تردا كه نه‌خۆشی په‌ستانی خوێنیان نه‌بووه.
ئاكامه‌كانی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه ئاماژه به‌وه ده‌دات كه مه‌شقی وه‌رزشی یارمه‌تی مێشك ده‌دات باشتر كۆنترۆڵی په‌ستانی خوێن و لێدانی دڵ بكات به جۆرێك پاش ئه‌و مه‌شقانه نه‌خۆشه‌كان په‌ستانی خوێنیان چووه‌ته ئاستێكی ئاساییه‌وه. له‌و باره‌یه‌شه‌وه، لێكۆڵه‌وه‌ره‌وه‌كان ده‌ڵێن شكستی مێشك له ئه‌نجام به‌رزبوونه‌وه‌ێ په‌ستانی خوێن‌دا یه‌كێكه له هۆكاره سه‌ره‌كی‌یه‌كانی جه‌ڵته‌ی دڵ و مردنی كتوپڕ. هه‌ربۆیشه شاره‌زایان بۆ خۆلادان له‌و هۆكارانه ئامۆژگاری مه‌شقی وه‌رزشی ڕۆژانه ده‌كه‌ن .
وورده‌كارییه‌كانی ئه‌م هه‌واڵه له ئاژانسی رۆیته‌رزه‌وه وه‌رگیراوه*.