ڕۆژی چوارشه‌ممه سه‌رۆك بوش په‌یوه‌ندیـیه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی
كوردسـتان مه‌سـعود بارزانی كرد.
له‌و باره‌یه‌وه هاوكارمان موعته‌به‌ر شـیروانی گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ دكتۆر فوئاد حسێن سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردسـتان سـازداوه.
دكتۆر فوئاد ده‌ڵێت له‌و په‌یوه‌ندیـیه ته‌له‌فۆنیـیه‌دا سه‌رۆك بوش جارێـكی تر ده‌سـتخۆشی له سه‌رۆك بارزانی كرد بۆ ئه‌و ڕۆڵه‌ی كه هه‌یه‌تی، وه داوای له‌سه‌رۆك بارزانی كردووه له‌و ڕۆڵه‌ی كه هه‌یه‌تی له كوردستان و له عێراق به‌رده‌وامبێت. هه‌روه‌ها سه‌رۆك بوش پـشـتگیری خۆی نیشـاندا له ئه‌زمونی كوردسـتان و له هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ خه‌ڵـكی كوردسـتانی عێراق.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 5 خوله‌كه.