به‌هه‌زاران لوبنانی ئاماده‌ی ڕێوڕه‌سمی به‌خاكسـپاردنی په‌رله‌مانتاری دژ به سوریا وه‌لید عیدۆ بوون، ئه‌وه‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه له ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێـكی بۆمبڕێژكراودا
كوژرا.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه و به پـێشـڕه‌وی سه‌عه‌د ئه‌لحه‌ریری و ڕێبه‌رانی دیكه‌ی په‌رله‌مانی لوبنانی دژ به سوریا كه‌ژاوه‌ی بهخاكسـپاردنهكه بهڕێـوهچوو، وه به‌شـداربووان دروشمی دژ به سوریایان ده‌گوته‌وه. هه‌ر له‌وێش سه‌عه‌د ئه‌لحه‌ریری به ماتهمگێڕهكانی گوت كه‌وا تاوانبارانی به‌رپـرس له‌و ته‌قینه‌وه‌یه سـزا ده‌درێن. گوتیشی ئه‌وانه‌ی وه‌لید عێدۆیان كوشت هه‌مان ئه‌و كه‌سـانه بوون كه ڕه‌فیق ئهلحهریریان كوشت.
لایه‌نگرانی وه‌لید عیدۆ سوریایان له‌و هێرشه به‌رپـرس كرد، ئه‌وه‌ی هه‌روه‌ها كوڕه‌كه‌ی و 8 كه‌سی دیكه‌ی تیادا كوژران. پـێـنجشه‌ممه‌ش سوریا ته‌قینه‌وه‌كه‌ی سه‌رزه‌نشت كرد و نكوڵی كرد له‌وه‌ی ده‌سـتی تیادا هه‌بێت.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه ماته‌مینی گشتی بۆ ڕۆژێـك ڕاگه‌یه‌ندرا و بازاڕ و شوێنه بازرگانیـیهكان و هه‌روه‌ها خوێندنگه و فه‌رمانگه حكومیـیه‌كان له سه‌رانسه‌ری لوبناندا داخران.
سه‌رۆك بوش تیرۆركردنه‌كه‌ی سه‌رزه‌نشت كرد، كه دواهه‌مین هێرشه له دژی ئه‌و كه‌سـانه ئه‌نجام ده‌درێت كه ده‌یانه‌وێت كۆتایی به دهسـتـتێوهردانی سوریا له لوبنان بهێنن.
سـكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش بان كی موون گوتی ته‌قاندنه‌وه‌ی ئۆتۆمبیل له به‌یروت تاوانێـكی دڕندانه‌یه مه‌به‌ست لێی تێـكدانی ئارامی لوبنانه.
دره‌نگ كاتێـكی ڕۆژی چوراشهممهش سه‌رۆك وه‌زیری لوبنان فوئاد سه‌نیوره داوای كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی دره‌وه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی كرد به مه‌به‌ستی باسـكردنی مه‌سه‌له‌ی كوشـتنی ئه‌و په‌رله‌مانتاره.