گه‌واهیده‌رانی فه‌له‌سـتینی ده‌ڵێن دوابه‌دوای شه‌ڕ و پـێـكدادانێـكی سه‌خت له نێوان هه‌ردوو لایه‌نی ڕكابه‌ر، حه‌ماس و فه‌تح، له غه‌ززه چه‌كداره‌كانی حه‌ماس ده‌سـتیان
به‌سه‌ر باره‌گای ئاسایشی باڵی فه‌تح له كه‌رتی غه‌ززه گرتووه.
باره‌گای ئاسایشی ناسراو به (مقه‌ڕ ئه‌لئه‌من ئه‌لوقائی) یه‌كێـك بوو له دوا قه‌ڵا سه‌خته‌كانی فه‌تح له غه‌ززه كه له‌لایه‌ن حه‌ماسه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا بگیرێت.
پـێشـبینی ده‌كرێت سه‌رۆكی فه‌له‌سـتینی مه‌حمود عه‌باس، كه له كه‌ناری ڕۆژئاواوه ڕێبه‌رایه‌تی فه‌تح ده‌كات، به‌م نزیكانه لـێدوانێـك سه‌باره‌ت به حكومه‌تی یه‌كگرتووی نێوان حه‌ماس و فه‌تح بدات.
كاربه‌ده‌سـتانی فه‌تح هیچ زانیاری زیاتریان ده‌رباره‌ی ئه‌و ڕاگه‌یاندنه چاوه‌ڕوان كراوه‌ی به‌ڕێز عه‌باس نه‌داوه.
ڕۆژی چوارشه‌ممه حه‌ماس ئه‌و هه‌واڵانه‌ی ڕه‌تكرده‌وه كه باسی له ئاگربه‌ستێـكی نوێی نێوان حه‌ماس و فه‌تحی ده‌كرد.
شـایانی ئاماژه پـێـكردنه له ماوه‌ی شه‌ش ڕۆژی ڕابردوودا زیاتر له 70 كه‌س كوژراون. زیاتر له 20 كه‌سیان له توندوتیژیـیه‌كانی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌دا كوژراون، كه دووانیان كارمه‌ندی فریاگوزاری سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بوون و له خۆپـیشـاندانێـك بۆ داوای ڕاگرتنی شه‌ڕ كوژراون.
له لایه‌كی دیكه‌وه كاربه‌ده‌سـتێـكی ئاسایشی میسری گوتی دوای ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێـك له خان یونس 40 پـۆلیسی سه‌ر به فه‌تح سـنووریان په‌ڕانۆته‌وه به‌ره‌و میسر.