Accessibility links

شـیمۆن پـێرێس بۆ پـۆستی سه‌رۆكی ئیسرائیل هه‌ڵده‌بژێردرێت


سـیاسه‌تمه‌داری دێرینی ئیسرائیل شیمۆن پـێرێس به‌ سه‌رۆكی ئیسرائیل هه‌ڵـبژێردرا.

به‌ڕێز پـێرێسی ته‌مه‌ن 83 سـاڵ و براوه‌ی خه‌ڵاتی نۆبـڵ بۆ ئاشتی له‌میانه‌ی خولی دووهه‌می ده‌نگدانی په‌رله‌ماندا، كه‌ تیایدا ته‌نها كاندید بوو، له‌ كۆی 120 ئه‌ندامی په‌رله‌مان پـشتیوانی 86 ئه‌ندامی به‌ده‌ستهێنا.

پـێشـتر هه‌ر ڕۆژی چوراشه‌ممه‌ دوو كاندیدی تر دوای خولی یه‌كه‌می ده‌نگدان له‌ پـێشـبڕكێـكه‌ كشـابوونه‌وه‌.

شـایانی باسه‌ شیمۆن پـێرێـس له‌ نێوان سـاڵانی 1984 بۆ 1986 سه‌رۆك وه‌زیری ئیسرائیل بوو، وه‌ جارێـكی دیكه‌ش له‌ سـاڵی 1995 دا و دوای كوژرانی سه‌رۆك وه‌زیر ئیسحاق ڕابین هه‌مان پـۆستی گرته‌وه‌ ده‌ست.

به‌ڕێز پـێرێس گشت پـۆسته‌ باڵاكانی ئیسرائیلی گرتۆته‌ ده‌ست به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ جارێـك هه‌ڵـبژاردنێـكی نیشـتیمانی به‌رێته‌وه‌.

بڕیاره‌ له‌ 15 ی مانگی حه‌وتی داهاتوودا پـێرێس سوێندی سه‌رۆكایه‌تی بخوات و بۆ ماوه‌ی حه‌وت سـاڵی داهاتوو وه‌كو سه‌رۆكی ئیسرائیل ده‌ستبه‌كاربێت.

XS
SM
MD
LG