Accessibility links

په‌رله‌مانتارێـكی لوبنانی دژ به‌ سوریا له‌ به‌یروت ده‌كوژرێت


كاربه‌ده‌سـتانی لوبنان ده‌ڵـێن ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز له‌ به‌یروتی پایته‌خت وه‌لید عیدۆی ئه‌ندام په‌رله‌مانی دژ به‌ سوریا و كوڕه‌كه‌ی و به‌لایه‌نی كه‌م 8 كه‌سی تری كوشـتووه‌.

لایه‌نگرانی سـیاسی وه‌لید عیدۆ سوریایان به‌ ئه‌نجامدانی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ تاوانبار كرد.

هه‌روه‌ها كاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن نزیكه‌ی 10 كه‌سی تریش به‌ درێژایی كه‌نار ده‌ریای شـاره‌كه‌ له‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌دا برینداربوون.

له‌ واشـنتۆنیش ده‌مڕاستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا شـان مه‌كـكۆرمه‌ك ته‌قینه‌وه‌كه‌ی سه‌رزه‌نشت كرد و به‌كارێـكی تێرۆریستی ناوزه‌ندكرد كه‌ مه‌به‌ست لێی تێـكدانی دیموكراسیـیه‌كه‌ی لوبنانه‌.

شـایانی ئاماژه‌ پـێـكردنه‌ له‌وه‌تای له‌ سـاڵی 2005 وه‌ حكومه‌تێـكی سه‌ر به‌ ڕۆژئاوا له‌ لوبنان دامه‌زراوه‌، چه‌ندین كه‌سـانی سـیاسی دژ به‌ سوریا له‌و وڵاته‌ كوژراون.

هه‌روه‌ها له‌وه‌تای شه‌ڕی ئۆردوگای په‌نابه‌رانی فه‌له‌سـتینیش له‌ باكوری لوبنان هه‌ڵـگیرسـاوه‌، زنجیره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه‌ له‌ به‌یروت و ده‌وروبه‌ری ڕوویداوه‌.

XS
SM
MD
LG