كاربه‌ده‌سـتانی پـۆلیسی عێراق ده‌ڵـێن له‌ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێـك زیان به مه‌زاری پـیرۆزی شیعه‌كان له شـاری سـامه‌ڕا گه‌یشتووه.
ده‌شـڵێن ته‌قینه‌وه‌كه بووه‌ته داڕمانی دوو گومه‌زی مه‌زاری ئه‌لعه‌سكه‌ری. تا ئێسـتا هیچ ڕاپـۆرتێـك سه‌باره‌ت به زیانه گیانیـیه‌كان ڕانه‌گه‌یه‌ندراوه.
حكومه‌تی عێراقیش له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هێرشه‌كه‌دا بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی هاتووچۆی له به‌غدا داوه كه له كاتژمێر 3 پاش نیوه‌ڕۆوه ده‌سـتپـێده‌كات و تا كاتێـكی نادیار به‌رده‌وام ده‌بێت.
شـایانی ئاماژه پـێـكردنه له مانگی دووی سـاڵی 2006 دا هێرش كرابووه سه‌ر هه‌مان مه‌زار و گومه‌زه ئاڵـتونیـیه‌كه‌ی ته‌قێنرایه‌وه، وه پاشـان بووه مایه‌ی زیادبوونی توندوتیژی تایفی، كه تیایدا به ده‌یان هه‌زار كه‌س كوژران.
له ڕووداوێـكی دیكه‌دا كاربه‌ده‌سـتانی پـۆلیسی عێراق ده‌ڵـێن له دوایـین هێرش بۆ سه‌ر ژێرخانی وڵاته‌كه له‌م هه‌فته‌یه‌دا، كۆمه‌ڵـێـك چه‌كدار به‌شـێـكی پـردێـكی نزیـك شـاری كه‌ركوكیان ته‌قاندۆته‌وه.
له به‌غداش سه‌رنووسه‌ری ڕۆژنامه‌ی ئه‌لصه‌باحی حكومه‌تی عێراق ڕفێندرا.
له‌شـكری ئه‌مریكیش ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕایگه‌یاند كه‌وا سـێشه‌ممه له به‌غدای پایته‌خت سه‌ربازێـكی له‌و ده‌مه‌دا كوژراوه كه بۆمبێـك به‌ر ماشـێنه‌كه‌ی كه‌وتووه. ڕۆژی دووشه‌ممه‌ش به‌هۆی بۆمبی لاڕێ سه‌ربازێـكی دیكه‌ی ئه‌مریكی كوژراوه. هه‌روه‌ها سه‌ربازێـكی هێزه‌كانی مارینزیش له شه‌ڕێـكدا له پارێزگای ئه‌نبار كوژراوه.