وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ده‌ڵێت وڵاته‌كه‌ی وا له ئه‌مریكا ده‌كات له گرتنی ئه‌و 5 ئێرانیـیه په‌شـیمان بێت كه له مانگی یه‌كدا له عێراق ده‌سـتگیری كردن.
ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی حكومه‌تی ئێران له‌سه‌ر زاری مه‌نوچه‌هر موتته‌كی ده‌گێڕنه‌وه كه گرتنی ئه‌و 5 ئێرانیـیه كارێـكی قێزه‌وه‌ن و نایاسایی‌یه. گوتیشی ئێران به نیازه سه‌باره‌ت به‌م مه‌سه‌له‌یه نامه‌یه‌كی ناڕه‌زایی ئاڕاسته‌ی بان كی موونی سـكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بكات.
ئێران ده‌ڵێت ئه‌و پـێنجه دیبلۆماتن و له عێراق كاریان ده‌كرت، وه داوای ئازادكردنیان ده‌كه‌ن.
به‌ڵام وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ڵێت ئه‌و پـێنجه گومانیان لێ ده‌كرێت په‌یوه‌ندیـیان به تۆڕێـكه‌وه هه‌بێت كه كاریان كۆمه‌كی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی به یاخیبووانی عێراق بووه.
شـایانی باسه ئه‌و پـێنج ئێرانیـیه له مانگی یه‌كدا له شـاری هه‌ولێر ده‌سـتگیركراون و ئێسـتا لای ئه‌مریكایـی‌یه‌كان ده‌ستبه‌سه‌رن.