جێـگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا جۆن نیگرۆپـۆنتێ به مه‌به‌ستی وتووێـژكردن له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌سـتانی عێراق سه‌ردانێـكی چاوه‌ڕوان نه‌كراوی بۆ به‌غدا كرد.
كاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مریكی و عێراقی ده‌ڵـێن ڕۆژی سێشه‌ممه به‌ڕێز نیگرۆپـۆنتێ له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیر نوری ئه‌لمالكی و هه‌روه‌ها كاربه‌ده‌سـتانی دیكه كۆبووه‌وه.
هاوكات كۆمه‌ڵـێـكی سه‌ر به ئه‌لقاعیده له عێراق ده‌ڵێن ئه‌وان 14 سه‌رباز و پـۆلیسی عێراقیـیان ده‌سـتگیر كردووه، وه هه‌ڕه‌شه‌ی كوشـتنیان ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ربێت و حكومه‌ت موسـڵمانه سوننه زیندانكراوه‌كان ئازاد نه‌كات.
هه‌روه‌ها داواشـیان كردووه ئه‌و كه‌سـانه‌یان بده‌نه ده‌ست كه به‌رپـرس بوون له ده‌ست درێژیـكردنه سه‌ر نامووسی ژنێـكی سوننی به ناوی صـابرین ئه‌لجه‌نابی.
له لایه‌كی دیكه‌وه له‌شـكری ئه‌مریكا ده‌ڵێت ڕۆژی سێـشه‌ممه سه‌ربازه‌كانی ده‌سـتیان گرتووه به‌سه‌ر كارگه‌یه‌كدا له به‌غدا كه له توانایدا بووه 300 بۆمبی لاڕێ دروست بكات. هه‌روه‌ها 11 گومانباری تێرۆریسـتیان ده‌ستگیركردووه كه بڕوا ده‌كرێت حه‌وتیان په‌یوه‌ندیـیان به ڕێبه‌رانی باڵای ئه‌لقاعیده له عێراق هه‌بووه.