Accessibility links

ئاگربه‌ستی نێوان حه‌ماس و فه‌تح هه‌ره‌س ده‌هێنێت


ڕۆژی دووشه‌ممه‌ سه‌رله‌نوێ شه‌ڕ له‌ نێوان هه‌ردوو گروپـی حه‌ماس و فه‌تح له‌ كه‌رتی غه‌ززه‌ هه‌ڵـگیرسایه‌وه‌، به‌لایه‌نی كه‌م 11 كه‌س كوژراون.

شه‌ڕ و پـێـكدادانه‌كان له‌ دوو نه‌خۆشـخانه‌ ڕوویدا، هه‌ر له‌ نه‌خۆشـخانه‌یه‌كیان كه‌ ده‌كه‌وێته‌ بێـت حانون له‌ باكوری غه‌ززه‌ 3 فه‌له‌سـتینی كوژران.

له‌ شوێنێـكی نزیك بێت لاهیـیه‌ش كۆمه‌ڵـێـك چه‌كداری سه‌ر به‌ حه‌ماس هێرشـیان كردۆته‌ سه‌ر ماڵی ئه‌ندامێـكی باڵی چه‌كداری فه‌تح و له‌وێ كوشـتوویانه‌. كارمه‌ندێـكی ته‌ندروسـتی ده‌ڵێت 45 گولـله‌ به‌ جه‌سـته‌یه‌وه‌ بووه‌.

هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵـێـك چه‌كدار ته‌قه‌یان له‌ ئۆفیسه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیری فه‌له‌سـتینی ئیسماعیل هه‌نیـیه‌ كردووه‌، به‌هۆیه‌وه‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ڕاگیرا، به‌ڵام كه‌س زیانی پێ نه‌گه‌یشت.

ئه‌م شـه‌ڕانه‌ بووه‌ مایه‌ی هه‌ره‌سهێنانی ئه‌و ئاگربه‌سـته‌ی كه‌ ته‌نها چه‌ند كاتژمێرێـك بووبوو ڕاگه‌یاندرابوو.

XS
SM
MD
LG